پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی(٣٦)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
_(2)__2023_05_14_h17m59s53__HK.jpg)
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان.
بەبۆنەی (٣٦)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تێکڕای کادیر و لایەنگرانی بزووتنەوەکەتان دەکەین و، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە کار و ئەرکەکانتاندا.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر گیانی هاریکاری و تەبایی نێوان هەردوولامان و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە، لە پێناو پاراستن و پێشخستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان.
پیرۆزە و هەر سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٤ـی٥ـی٢٠٢٣
--




