په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستاندا

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی 61ـەمینی دامەزراندنی یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێێدا پیرۆزبایی لە تەواوی مامۆستایانی کوردستان کرد.
دەقی په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستاندا:
ساڵیادى شه‌ست و یه‌كه‌مینى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان، له مه‌كته‌بى سكرتاریه‌تیى یه‌كێتیى مامۆستایان و ته‌واوى مامۆستایانى خۆشه‌ویستى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركى پیرۆزى مامۆستایان بۆ پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان ده‌ڕوانین و قوربانیدان و هه‌وڵ و كۆششى په‌روه‌رده‌یى و مامۆستایه‌تییان له سه‌رده‌مى شاخ و له ئازادیشدا، به‌رز ده‌نرخێنین.
مامۆستایان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌یه‌كى سه‌ره‌كیى پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنن. كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بنیاتنان و پێشخستنى ئاستى كه‌سایه‌تیى قوتابیان هه‌یه، بۆیه ئه‌ركێكى گرنگ و پیرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مایه‌ى هه‌موو ڕێز و ده‌ستخۆشییه‌كن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتیوانیمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانى مامۆستایان ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستى ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ى كوردستان به ڕێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هیچ دۆخێكى سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌یانهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن په‌كى بكه‌وێت.
سڵاو له یادى ئه‌و مامۆستایانه‌ى له‌پێناو ئازادیى گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا، گیانیان به‌خشى.
پیرۆز بێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/15




