ڕاگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

خۆشحاڵین به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به به‌شداریى تیمى وه‌زاریى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له حكوومه‌ت، هیوادارین ئه‌مه ببێته ده‌ستپێك و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر هه‌رێمى كوردستان پێویستى به كۆده‌نگى و یه‌كڕیزى و ته‌بایى هه‌یه. سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك هه‌میشه له كار و هەوڵەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و پشتیوانى له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه ببێته هۆى به‌هێزبوونى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/14




