٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەیاد حەسەن: بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی دڵنیاییە بۆ سەقامگیری ئابوورییش

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی دھۆک پێی وایە بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ لایەنی سیاسی چەندە گرینگە، بۆ لایەنی ئابووری و بارزگانییش ئەوەندە گرینگە و، دەڵێت، پەیامەکەی سەرۆک کاریگەریی لەسەر بازاڕ دەبێت و دڵنیایی دەداتە بازرگانان.

ئەیاد حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەقامگیریی سیاسی کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتەکانی دیکەش ھەیە و بارزگانی و وەبەرھێنان پێویستی بە کەشێکی ئارامە لە ڕووی ئەمنی و سەقامگیریی سیاسییەوە چەندە لایەنەکان کۆک بن کاریگەریی لەسەر جووڵەی بازاڕ و کەرتی بازرگانی ھەیە، ئەو ھەوڵانەی ئێستا ھەن وەک بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ حکوومەت و ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا زۆر گرینگن بۆ گەشەکردنی کەرتی بازرگانی.''

سەرۆکی ژووری بازرگانیی دھۆک دەشڵێت: "سەرۆک بارزانی مەرجەعی کوردە و ڕێز لە پەیامەکەی دەگیرێت، لەبەر ئەوەیە پەیامەکەی سەرۆک کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر بازاڕ و کەرتی ئابووری و بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان و ھیچ گومانی تێدا نییە بانگەوازەکەی سەرۆک بۆ لایەنی ئابووری گرینگە.''

ئەیاد حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ''دڵنیایی بۆ بازرگانان دروست بووە لەوەی سەقامگیری ھەیە و بازاڕەکان دەکرێنەوە، ئێمە پێمان وایە ھەموو کەرتەکانی ئابووری بەرەو گەشەکردن ھەنگاو دەنێن و جووڵەی بازرگانی لە نێوان پارێزگاکانی ئێمە و عێراقیش دروست دەبێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار