وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
__2023_05_14_h17m20s4__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و شاندی یاوەری گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیارە لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2/5/2023، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و شاندی یاوەری سەرانی هەرێمی کوردستان بکەن و مەبەست لەو سەردانەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیایە.''
ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری بەرگریی وڵاتی ئیتاڵیا، گیدۆ کرۆسێتۆ، بۆ هەرێمی کوردستانە .
بڵند ئیبراهیم




