٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ بەرهەمی پەتاتە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئاشکرای کرد، ئەمساڵ ڕێژەیەکی زۆری پەتاتە چێندراوە کە چاوەڕێ دەکرێت بەرهەم بگاتە 400 هەزار تۆن پەتاتە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدات و بەرهەمەکان ساخ دەبنەوە .

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ جووتیاران گرنگیی زۆریان بە چاندنی پەتاتە داوە کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆریان چاندووە، پار نزیکەی 30 هەزار دۆنم بوو، ئەمساڵ بۆ 45 هەزار دۆنم زەوی زیاد بووە، ئێمەش هەرچی پێویستە هاوکاری و ئاسانکاری بۆ جووتیاران دەکەین.''

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: ''وەرزی پێگەیشتنی پەتاتەیە و دەست بە هەڵکەندنی کراوە، کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ بگاتە 400 هەزار تۆن، پەتاتەش ئێستا لە هەرێمی کوردستان ساخ دەبێتەوە و ئەگەر ساخیش نەبێتەوە، کۆگا هەن و تێیدا هەڵدەگێرێت، بۆیە گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ وای کردووە کە جووتیاران زیاتر هان بدرێن، پەتاتە بچێنن.''

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار