پشتیوانییەكی فراوان بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یه‌نرا

هەولێر -KDP.info- ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كردنه‌وه‌ی یادگه‌ی نیشتمانیی بارزان پێشكه‌شی كرد، له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كانه‌وه وه‌رگیرا و حزبه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه زه‌مینه‌سازی بۆ په‌یامه‌كه بكرێت و پێش 18ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له نێوان حزبه‌كان ئه‌نجام بدرێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان. سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیش ده‌ڵێت: په‌یامێكی گرنگ بوو پێویسته ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی بكرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان بەڕێوە چوو. لە مەڕاسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆک و جێگرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی حکوومەتی عێراق و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و دیپلۆماتکار و باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەری ھاوپەیمانان و نوێنەری وڵاتان و کەسایەتییە ئایینی و پێکھاتەکان و پشتیوان و دۆستانی بیانیی گەلی کوردستان و سەرۆکی حزبە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و کەسایەتییە سیاسییەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان و بیرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەر و ڕووناکبیران لە ھەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوە چوو.
له به‌شێكی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی خۆشه‌ویستیمان باسی له‌وه كرد كه پێویسته سه‌رجه‌م حزبه‌كان تا پێش 18ی ئه‌م مانگه كۆ ببنه‌وه و گرفته‌كانیان وه‌لاوه بنرێت، هیچ پێویست ناكات گرژی له نێوان حزبه‌كان دروست بێت، په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاردانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو له‌ناو خه‌ڵك و هێزه سیاسییه‌كان، ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆچوونی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كانی كوردستانی وه‌رگرتووه و له‌و بارەیەوه پشتیوانیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ده‌كه‌ن. به‌ڵێن عه‌بدوڵا، سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له مه‌زاری بارزان بۆ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان گرنگ بوو، ده‌ستخۆشیی لێ ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه، پێشووتریش ئێمه پرۆژه‌مان هه‌بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان و پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیشمان پێشكه‌ش كرد و داوامان كرد كه سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بێنه سه‌رمێزی گفتوگۆ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
گوتیشی: پێویسته ده‌ستپێشخه‌ری بكرێت و هێزه سیاسییه‌كان له ئاست به‌رپرسیاریه‌تیی قۆناغه‌كه بن و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییەی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن و دوور كه‌ونه‌وه له گرژیی ڕاگه‌یاندن و شەڕی یه‌كتری تۆمه‌تباركردن، چونكه به‌و هۆیه‌وه له به‌غدا و له ئاستی جیهان زیانی زۆرمان كردووه.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، سەرۆک بارزانی، لە پەیامەکەی ئەمڕۆیدا کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی (یادگەی نیشتمانیی بارزانی) پێشکەشی کرد، لە بارزانەوە داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە بە زووترین کات و پێش ١٨ی ئەم مانگە بەیەكەوە دابنیشن، بەتایبەت یەکێتی و پارتی، گوتیشی: "خۆم هەرچیم لەدەست بێت، بۆیان دەکەم." ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی فراوان لەلایەن حزبەكانەوە پێشوازی لە بانگەوازەكە بكرێت.
لەم بارەیەوە دڵشاد ڕه‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”هه‌ر كه‌سێك له‌م بارودۆخه‌دا هه‌نگاوێكی باش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بنێت، پشتیوانیی لێ دەكەین و به گرنگی ده‌زانین، ئه‌م په‌یامه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی، گرنگه زه‌مینه‌سازیی بۆ بكرێت، چونكه ده‌سپێشخه‌رییه بۆ ئاشته‌وایی.''
گوتیشی: ”ئێمه وه‌ك گۆڕان كاتی خۆی پرۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش كرد، ئێستاش گرنگه به‌زوویی كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە و كه‌موكورتییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن قسه و پەیامی بارزانی و ده‌شتپێشخه‌رییه‌كه‌ی، كاریگه‌ریی ده‌بێت و پێویستە ناوماڵی كورد ڕێك بخرێته‌وه.''
هه‌رله‌م باره‌وه، شاڵاو عومه‌ر، ئەندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”ئێمه وه‌ك حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پشتیوانیی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین و پێمان وایه ده‌بێت حزبه‌كان به‌هه‌ندی وه‌ربگرن و له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆ ببنه‌وه و ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌رخه‌ری خه‌مخۆریی بەڕێزیانه بۆ یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردی.''
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ده‌بێت حزبه‌كان به‌ده‌م ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه بێن و پشتیوانیی بكه‌ن و گرفته‌كان وه‌لاوه بنرێت.
هاوكات، هه‌ندرێن ئەحمەد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو حزبی شیوعی بەردەوام لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بووین لە وادەی خۆیدا، بۆیە ئەو پەیامەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی دەبێتە یارمەتیدەری لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن، بۆیە پێویستە ئەو پەیامە هاندەر بێت بۆ هەموو لایەنەکان و پێوەی پابەند بن.''
گوتیشی: گرنگیی په‌یامه‌كه له كاته‌كه‌یه كه ده‌بێت ناوماڵی خۆمان ڕێك بخه‌ینه‌وه و هه‌رچی زووه هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات مامۆستا سه‌لام كه‌ریم حاجی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌م په‌یامه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی گرنگ بوو و له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كه‌ین و پێشووتریش هه‌وڵمان داوە و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر خه‌ت بوون كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ، چونكه ئیستا له بارودۆخی هه‌ستیارداین و قه‌واره‌ی كوردستان به‌هۆی ناكۆكییه‌وه له مه‌ترسیدا بوو، بۆیه هیوادارین سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ و له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه و قه‌واره‌ی کوردستان یه‌ك ده‌نگ بن، دواتر ئه‌و گرفتە ناوخۆییانه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن.''
گوتیشی: گرنگه زه‌مینەسازی بۆ ئه‌م په‌یامه‌ی كاك مه‌سعود بارزانی بكرێت و كاك مه‌سعود یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییە گه‌وره و كاریگه‌رەکان و ڕۆڵی گرنگ دەبینێت بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان .
لەو بارەیەوە ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەم لێدوانەی بەڕێزیان زۆر بەجددی وەربگرن، ئەو پەیامەی جەنابی بارزانی كە كەسایەتییەکی گرنگ و کاریزمایەکی سیاسیی گەورەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا، بۆیه پێویسته ئه‌م په‌یامه به‌جدی وه‌ربگیرێت و كاری له‌سه‌ر بكرێت و زه‌مینەسازیی بۆ بكرێت.
گوتیشی: ئەم پەیامەی لەم کاتەدا گونجاو و پێویستە، بەڕێزیشیان ئەو قسانەی کە بۆ یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان كردی و كاتی په‌یامه‌كه‌ش هه‌ستیار بوو و ده‌بێت به‌گرنگ سه‌یری بكرێت.




