له ههولێر دەستکرا بە جێبەجێکردنى قیڕتاوکردنی (31) شەقام

ههولێر-KDP.info- بە گوژمەى نزیکەى (1 ملیار دینار) دەستکرا بە جێبەجێکردنى پرۆژەی قیڕتاوکردنی (31) شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆى لە گەڕەکی ژیان.
ئهمڕۆ بهئامادهبوون و سهرپهرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و بهرپرسانی دیكهی لایهنی پهیوهندیدار، بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانى پرۆژەی قیڕتاوکردنی 31 شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی نزیكهى (1 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبهجێکردنى کراوە.
پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستیەکان بۆ قەزا و ناحییە و گوند و گەڕەکە هەژارنشینەکان بەبێ جیاوازى، ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە دەستکراوە بە جێبەجێکردنى ئەم پڕۆژەیە، کە لەڕابردوودا بە بەردەوامى داوا و داخوازى هاووڵاتییانى ئەو گەڕەکە ئەوهبوو بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، داوا و داخوازییەکانیان ڕەوا بوو، چونکە ئەم گەڕەکە گەڕەکێکى تازەیە و ئاوەدانییەکى زۆرى بەخۆیەوە بینى و پێویستى بە خزمەتگوزاریی زیاتر هەیە".
پارێزگارى هەولێر گوتیشى: "پارساڵیش چەند پڕۆژەیەکى دیکەى خزمەتگوزاریمان لە قیڕتاوکردنى شەقام و دروستکردنى ئاوەڕۆ لەگەڕەکى ژیان ئەنجامداوە، جگە لە دروستکردنى قوتابخانەیەک، بۆ ئەمساڵیش لە پلانە و بەرنامەمان دایە خزمەتگوزارى زیاتر بگەێنین بەو گەڕەکە، بە ئومێدى ئەوەى لە ئایندەیەکى نزیک و بەپێى بودجەى بەردەست خواست و داواکارییەکانى ترى هاووڵاتیانى ئەم گەڕەکە جێبەجێبکەین".
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لەدانیشتوانى گەڕەکى ژیان بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەکە، دهستخۆشى له تیمى ئەندازەیی پارێزگاى هەولێر و سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى پێنج و کرێکاران و تیمى سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه.
جێگەى باسە، پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقام و دروست کردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی ژیان، بە گوژمەى نزیکەى (1ملیار دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە کە پێکهاتووە لە، قیرتاوکردنی 31 شەقام بە درێژی ( 4480م) و بە ڕووبەری (33770 م2) و دروست کردنی ئاوەڕۆ بە درێژی ( 2600م) و ئەوەجگە لە دروستکردنى ئاوەڕ.




