٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆ دەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، چەند تەوەرێك تاووتوێ دەكرێن، تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە خستەڕووی دوا پێشهاتەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی.

لە تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكەدا، بابەتی ڕێكخستنەوەی داراییی گشتی لە هەرێمی كوردستان باسی لێوە دەكرێت.

خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بۆ مەترسییەكانی شووشتنەوەی مایە و مایەداركردنی تیرۆر لە عێراق، تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار