٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیوا گەیلانی: بۆ زیاتر خزمەتی جەماوەر گۆڕانکاری حزبی ده‌كه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی 11ی پارتی ئاشکرایکرد، پارتی دیموکراتی کوردستان لەدەڤەری راپەڕین گۆڕانکاری حزبی دەکات و دەشڵێ، ئێمە دەمانەوێ زیاتر بچینە ناو جەماوەر بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتیان بکەین.

ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای کۆنگرە چەندین گۆڕانکاری لەناو پارتی کراون و ئێمەش لە سنووری راپەڕین و لقی 11 بەنیازی ئەنجامدانی گۆڕانکاری حزبین لە بەرپرسی ناوچەکان و مەکتەبەکانی لقی 11ی راپەڕین، ئەو گۆڕانکاریانەش لەژێر رۆشنایی بڕیارەکانی کۆنگرەی 14ی پارتیمان و جێبەجێکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبە".

ھیوا گەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "پارتی خۆی حزبێکی جەماوەریە و بەردەوام لەنێو خەڵکدا بووە، لەم قۆناغەشدا ئێمە دەمانەوێ زیاتر بچینە نێو جەماوەری کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر خزمەتی جەماوەر بکەین، خزمەتکردنی ھاووڵاتیانیش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار