٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێکهاتەی تورکمان پێشوازی لە پەیامی سەرۆک بارزانی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی گوتی، پەیامی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگ بوو، ئێمە وەکوو پێکهاتەی تورکمانی پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکەین و بە چارەسەری کێشەکانی دەزانین، چونکە سەرۆک بارزانی هەمیشە لە قۆناغە هەستیارەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەم جارەش دڵنیایین لە ڕێگەی ئەو پەیامەوە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن .

محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە وەکوو پێکهاتەی تورکمان بەگشتی و پارتەکەی خۆمان بەتایبەتی، پاڵپشتیی پەیامی سەرۆک بارزانی دەکەین کە لە هەموو قۆناغە هەستیارەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە بۆ دەربازبوون لەو قۆناغانە و هەمیشە سەرۆک بارزانی سیمبولی پێکەوەژیان و تەبایی و ڕزگارکردنی هەرێم بووە لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی باشتر، بۆیە سەرۆک بارزانی هەمیشە ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.''

محەمەد ئیلخانی گوتی: ''ئەمجارەش سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی پەیامێکەوە ڕۆڵی خۆی نیشان دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەموو حیزبەکان بە پێکهاتەکانەوە وەڵامێکی ئیجابییان بۆ ئەو پەیامە هەبوو، دڵنیاین دوای ئەو پەیامە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن و هەرێمی کوردستان بە هەموو حزبە سیاسییەکانەوە هەوڵ دەدەن تەباییی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی سیاسی و قەوارەی هەرێمی کوردستان پێکەوە بپارێزن، بۆیە ئەو پەیامەی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگ بوو کە لە قازانجی هەموو لایەن و پێکهاتەکان و خەڵکی کوردستان بەگشتی بوو.''

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار