٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان پابەندی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان دەڵێت، پەیامەکەی کاک مەسعود بارزانی لە کاتێکی زۆر گرنگدا بوو و پێویستە سەرجەم لایەنەکان پابەندی ئەو پەیامە بن و کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکەن، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت.

هندرێن ئەحمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''یەکگرتووییی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە و پێویستە لە بۆچوونی حزبی دەربچین و بچینە قۆناغی دەوڵەتداری و پابەندبوون بە یاسا، بۆیە گرنگە چەند لایەنە سیاسییەکان هاوکاری دەزگاکان بن و هاوکاری جێبەجێکردنی یاسا بن، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی مۆدێرن بەوە دەناسرێت پابەندی یاساکان و کاتەکاتەکان بن، بەتایبەت لە کاتی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆیە زۆر گرنگە ناکۆکی و بیروبۆچوونە جیاوازەکان وەلا بنرێن و بەرەو یەکگرتووییی بڕۆن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت و دەوڵەتی دامەزراوەیی دروست بکەین.''

هندرێن ئەحمەد گوتیشی: ''ئێمە وەکوو حزبی شیوعی بەردەوام لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بووین لە وادەی خۆیدا، بۆیە ئەو پەیامەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی دەبێتە یارمەتیدەری لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن، بۆیە پێویستە ئەو پەیامە هاندەر بێت بۆ هەموو لایەنەکان و پێوەی پابەند بن.''

ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ''ئەرکی هەموومانە پابەندی یاسا بین و گرنگیی پەیامەکەش لەوەدایە کە کاتەکە ناسکە و گرنگە و پێویستە لەمساڵدا هەڵبژاردن بکرێت.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار