عەلی تەتەر: هەموومان خوشک و برای یەکدین

شێخان-KDP.info- لەمیانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی پێکەوەژیانی شێخان، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک گوتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی مێژوو و تا ئێستاش، شێخان شوێنی پێکەوەژیانی پێکهاتە جیاوازەکان بووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد، لە سنووری پارێزگای دهۆک بە گشتیی و بەتایبەت لە سنووری شێخان، زمان، کەلتوور و ئایینی جیاواز بوونیان هەیە و سەرەڕای ئەم چەندەش سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان بەبێ کێشە پێکەوە دەژین و بەشداری لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکدیدا دەکەن.
عەلی تەتەر گوتی: سەدان ساڵە پێکهاتە جیاوازەکان لەم دەڤەرە پێکەوە دەژین و کەسیش نە میوانە و نە داگیرکەرە، نە خاوەن ماڵە و نە بێ ماڵیشە، بەڵکوو هەموومان خوشک و برای یەکدین و پێویستە هاوکاری و پاڵپشتیی بەردەوامی یەکدی بین بۆ ئەوەی بەسەر ناخۆشییەکاندا زاڵ ببین.
هاوکات پارێزگاری دهۆک بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی پێکەوەژیانی شێخان"ـی بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست ناوبرد و ئاماژەی بەوەکرد، هیچ پێکهاتەیەک خاوەنی راستەقینەی ئەو دەڤەرە نییە، بەڵکو بە درێژایی مێژوو، سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لێرە بوونە و پێکەوە ژیانە".




