٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەژدەت ئاکرەیی: دەستپێشخەری سەرۆک بارزانی کلیلی چارەسەرە بۆ زۆر لە کێشەکان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- دەبێ سوود لە بانگھێشتی سەرۆک بارزانی وەربگرین، ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لە وتارە مێژوویییەکەی لە بارزان داوای ئاشتەوایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە لایەنە سیاسییەکان کرد. پسپۆڕێکی ئاسایشی نەتەوەیی پێی وایە، دەستپێخەری ستراتیژیی سەرۆک بارزانی تاکە چارەسەر و کلیلی چارەسەرە بۆ زۆر لە کێشەکان و دەشڵێت، سەرۆک ھاوکێشەکان دەخوێنێتەوە، گۆڕانکاری رووی داوە لە جیھاندا.

د.نەژدەت ئاکرەیی، پسپۆڕی ئاسایشی نەتەوەیی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەژێر ڕۆشناییی ئەزموونی زیاتر لە نیوسەدە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی و  لەژێر ڕۆشناییی کەسایەتیی نیشتمانی و ھەرێمی و نێودەوڵەتیی بەڕێزیان ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێت لە وتارە بەنرخەکەی ئەمڕۆیدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەبێت سوود لە ئەزموونی ڕابردوو وەربگرین و ھەر دەرفەتێکیش ھەبێت پەنای بۆ بەرین، چونکە دروستکردنی کەشێکی ئاشتیانە و فەراھەمکردنی ئاشتی ئەرکێکی قورسە، سەرۆک بارزانی ئەو شوێنە پیرۆزەی لە بارزان بە دەرفەت زانی پەیامەکەی پێشکەش بکات بۆ چاسەرکردنی کێشەکان."

ئەو مامۆستایەی زانکۆ دەشڵێت: "بانگھێشتی سەرۆک بارزانی بۆ لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان لە کاتی خۆیدایە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە عێراق لەسەر بنەمای دیموکراسی بنیات بنێرێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ھاووڵاتیبوون و ماف و ئەرکەکان و دەستوور و یاساکان بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی. لە ئەدەبیاتی ئەکادیمیدا بەو جۆرە بانگھێشتانە دەڵێن دیپلۆماسیەتی پەنجەدانان لەسەر ھەموو برینەکان و دیپلۆماسیەتی ئاشتی."

د. نەژدەت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێشتریش من داوام کردووە دەستپێشخەرییەکی ستراتیژیی سەرۆک بارزانی تاکە چارەسەر و کلیلی چارەسەرە بۆ زۆر لە کێشەکان، بەتایبەتی کە بەڕێزیان مەرجەعیەتی ئەساسە، من لە ڕۆڵی نەوەی دووەم و سێیەم کەم ناکەمەوە، بەڵام نەوەی یەکەم کە سەرۆک بارزانییە دەتوانێت ڕۆڵێکی گرینگ ببینێ، بەتایبەتی گۆڕانکاری زۆر لەسەر ئاستی جیھان ڕووی داوە دوای شەڕی ئۆکراینا، چونکە ئێستا پێش 30 ساڵ نییە، بەر لە 30 سیستەمێکی نێودەوڵەتی تازە ھاتە کایەوە و ئەمەریکا تاکجەمسەر بوو، بەپێچەوانەوە ئێستا فرەجەمسەری ھەیە، چین لە بابەتەکەدایە، یەکێتیی ئەورووپا ھەیە، جگە لە ڕووسیا و ئەوانی دیکە، پێم وایە سەرۆک بارزانی ھەموو ھاوکێشەکان دەخوێنێتەوە، ئینجا کار بۆ ئەوە دەکات و لەو شوێنە پیرۆزە بانگھێشتەکەی ڕاگەیاند.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار