د. خەلیل غازی: وادەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە دیاری کراوە
__2023_05_11_h16m7s47__ER.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دیاری کراوە و پێشبینی دەکەم 10 ڕۆڕی دیکە دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدرێت و لەو ماوەیەدا ئەو خاڵانەی زیانیان بۆ ھەرێم ھەیە، ھەموار دەکرێنەوە.
د. خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەرج نییە ئەو وادەیەی دیاری کراوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەنگی لەسەر بدرێت، چونکە ڕاستە 17ی مانگ دیاری کراوە بۆ پرۆسەی دەنگدان لەسەر بودجە، بەڵام لەوانەیە چەند ڕۆژێک لەو وادەیە دوا بکەوێت و پێم وایە 10 ڕۆڕی دیکە پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت.''
دەربارەی پشکی کورد د. خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو خاڵانەی لەنێو پرۆژەیاسای بودجەدا لا نەبراون و وەک لە میدیاکاندا باس دەکرێت بەربەستن، لا براون لەسەر ھەندێ ماددەی پەیوەست بە پشکی ھەرێمی کوردستان، چونکە ھیچ بڕگە و ماددەیەک لا نابرێت بەڵکوو ھەموار دەکرێتەوە و شایستە داراییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان پارێزراو دەبن.''
قائید میرۆ




