٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مەخموور ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق بە ھەماھەنگیی ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە سنووری میحوەری مەخموور بە هەماهەنگی بەڕێوە برد، چونکە داعش لە سنووری قەزای مەخموور ماوە و لە چیای قەرەچۆخ بنکە و بارەگایان ھەیە.

بەیانیی ئەمڕۆ ھێزەکانی کۆماندۆی میحوەری شەشی مەخموور لەگەڵ یەکەکانی دژەتیرۆری عێراق و ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کێوماڵکردنی چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچۆخدا بەڕێوە برد و لەناو بران.''

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنووری مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: ''ھێشتا ژمارەیەک چەکداری داعش لە سنووری قەزای مەخموور ماون، بەڵام ژمارەکەیان دیار نییە کە چەندە.''

فەرماندەکەی پێشمەرگە دەشڵێت: "چەکدارانی داعش لە چیای مەخموور زیاتر لە دیوی قەزای مەخموور خۆیان مەڵاس داوە نەک دیوی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار