٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەعدی پیرە: هەموو کات کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود بارزانی مامی منە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگرەکەی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجام دا کە دۆخی سیاسیی کوردستانی بەرەو هێوربوونەوە برد. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێ، پێوەندیی پارتی و یەکێتی بەرەو باشی هەنگاوی ناوە، پێویستە میدیا و هەمووان هاوکاری کاک مەسرور و کاک قوباد بین.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێویستە میدیای پارتی و یەکێتی لە فەرمی و سێبەر، یارمەتیی کاک مەسرور و کاک قوباد بدەن بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکانیان سەرکەوتوو بن، تەفسیری خەراپی بۆ نەکرێت، پێم وایە دەبێت هەموان پشتیوانیی ئەم پڕۆسە بکەین و دەبینین هاووڵاتییانی کوردستان پەروشن کە ڕێککەتنمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێشەوە دەچێ.''

سەعدی پیرە دەڵێ: "دۆستەکانمان لە ئەورووپا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستخۆشی دەکەن لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، لە نێوان دوو ئەلتەرناتیڤدا دەبێ باشەکەیان هەڵبژێرین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

پیرە گوتی: "چەندی پێوەندیی پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان خەراب بێت، ئەوە پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئێمە دۆستمان زۆرە و دوژمنمان کەمە، بەڵام کەمەکە بە فەعالی بەکار دەهێندرێت، تاکوو شەڕەکە توند بکەن، زیان لە میلەتەکەمان بدەن".

زیاتر دەڵێت: هاووڵاتیانی کوردستان چاوەڕێی ئەوەن بارودۆخ بەرەو چارەسەر بڕوات، دەیانەوێ لە سێبەری حکوومەتی کوردی پشوو بدات، ئەگەر پێوەندییەکان خەراب بێت، ئەوە ناکاتە شانسدان بە تێکۆشەران و خانەوادەی شەهیدان.''

''دەستپێکردنەوەی کارەکان لە حکوومەت و نەمانی کێشە هەموو شتێک مومکینە لەسەر ئاستی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، هەمیشە کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود مامە، مام و برازا دەبێ کۆ ببنەوە.'' سەعدی پیرە وای گوت.

گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە دەڵێم لە ڕۆژانی ئایندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەکێتی دەبینن، بەگوێرەی کۆبوونەوەکەی کاک مەسرور و کاک قوباد، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە، ئەنجامی باشی دەبێت".

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار