د. بارزان عوسمان: حزبی سیاسی ده‌بێ خاوه‌نی پرۆژه بێت له كایه‌ی سیاسی‌دا

سلێمانی -KDP.info- پسپۆڕێكی بواری زانسته سیاسییه‌كان پێی وایه كه فرەحزبی بنه‌مای ژیانی سیاسی و دیموكراسیی هاوچه‌رخه، به‌ڵام ئێمه له كوردستان خه‌له‌لمان هه‌یه له مێتۆدی كاری حزبیدا و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پێداچوونه‌وه به مێتۆدی ژیانی سیاسی‌دا بكه‌ن و پێی وایه یه‌كڕیزیی نیشتمانی گرنگه، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نییه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌قاوده‌ق وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ و ڕه‌وا نییه گرفت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دروست بكرێت.
دكتۆر د. بارزان عوسمان گەڵاڵی، مامۆستای زانکۆ لە بواری زانستە سیاسییەکان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له ڕاستیدا قسه‌كردن له‌سه‌ر دیموكراسی بریتییه له قسه‌كردن له‌سه‌ر كاری سیاسی و ئه‌وه‌ی داینه‌مۆی كاری سیاسییه و په‌یوه‌ندیی نێوان هاووڵاتییان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕێك ده‌خات له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهاندا و بریتییه له ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و حزبه سیاسییه‌كان، به‌شی هه‌ره زۆری نووسه‌ر و بیرمه‌نده سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه زۆر قورسه وێنای سیستەمێكی سیاسیی مۆدێرن بكه‌ین به‌بێ بوونی پارته سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها دیموكراسی به ده‌وڵه‌تی پارته سیاسییه‌كان وێنا ده‌كه‌ن، خۆی له ڕاستیدا چه‌مكی دیموكراسی کار دەکات بۆ ڕێكخستنی تاكه‌كان له ڕێگه‌ی پارته سیاسییه‌كانه‌وه، كه واتا حزبی سیاسی یه‌كێكه له كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی و یه‌كێكه له‌و ئامرازانه‌ی كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی سیسته‌می دیموكراسی له ڕێگه‌ی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی و ڕه‌وایه‌تی پێدراو له‌لایه‌ن گه‌له‌وه له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا.''
دكتۆر به‌رزان عوسمان هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتێك خه‌له‌ل له سیسته‌می حزبابه‌تیدا له هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بوو، ئه‌و كاته ئه‌و سیسته‌مه حزیبایه‌تییه له‌باتی ئه‌وه‌ی ببێته هۆی گه‌شه‌ی دیموكراسی و دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعی، ئه‌وه ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پرۆسه‌ی سیاسی ده‌خاته به‌رده‌م جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆسه‌پێنانه و مه‌زاجی كه‌سی و ڕێگری دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی فه‌راغی سیاسی و یاسایی، بۆیه پێش هه‌موو شتێك پێویسته لێكتێگه‌یشتن هه‌بێ بۆ كاری سیاسی و حزبی له وڵاته‌کەدا له ڕێگه‌ی به‌شداریی سیاسیی كارا و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی نوێ و جۆراوجۆر بۆ خزمه‌تكردن به وڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێت و له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت.''
ناوبراو گوتیشی: ئه‌وه‌ی كه له كوردستاندا ده‌یبینین، هه‌رچه‌نده كه فره‌یی سیاسی هه‌یه و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی ئه‌رێنییه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا له ئاستی پێویستدا بووه؟ ئایا ده‌كرێ كاری باشتر بكرێت و نموونه‌ی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین له ڕووی دیموكراسی؟ به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌یه به‌داخه‌وه ڕێگرییه‌كی زه‌ق هه‌یه له ئه‌زموونی حزبایه‌تیماندا، دیاره له نێوان ئێمه‌دا باسی یه‌كڕیزی زۆر ده‌كرێت كه دیاره به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه له پرسی یه‌كڕیزی تێگه‌یتشووین، هه‌رچه‌نده پرسی یه‌كڕیزی كارێكی گرنگ و حه‌یاتییه له نێوان حزبه سیاسییه‌كان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام نابێت ئه‌م یه‌كڕیزییه به‌و جۆره بێت كه ئیلا ئێمه ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك هاوڕا بین كه ئه‌مه زۆر جار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبیی ڕووت به كار دێت، نابێت و ناكرێ كه له وردەکاریی كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانیی ده‌سه‌ڵاتدا حه‌تمه‌ن وه‌ك یه‌ك بین كه ئه‌مه ناوه‌رۆكی كاری سیاسی و دیموكراسی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام پێویسته یه‌كڕیز و ته‌با بین بۆ به‌هێزكردنی پایه گه‌وره‌كانی نیشتمان له نیشتمانسازی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هه‌رێمدا به‌كاری بێنین بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیریی هه‌رێمه‌كه‌مان.''
دكتۆر به‌رزان ڕوونیشی كرده‌وه: "شتێك نییه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا تۆ بێنێ هه‌موو شتێك وه‌ك برا به‌ش بكه‌یت له ده‌سه‌ڵات و ئابووری و جوگرافیا و ... هتد، چونكه ئه‌مه هیچ مانایه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوکمڕانیی وڵات ناهێڵێته‌وه، هیچ مانایه‌ك بۆ دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی وه‌ك حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ناهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌ر بیر له‌م جۆره یه‌كڕیزییه بكه‌ینه‌وه کە ته‌نها بۆ به‌شكردن بێت، بۆیه له كوردستاندا ئه‌ركی پارته سیاسیه‌كانه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له نێوان خۆیاندا بنیاده دیموكراسییه‌كان به‌هێز بكه‌ن، له ناوخۆی حزبه‌كانیان فه‌راهه‌می بنه‌ماكانی دیموكراسی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی حزبی سیاسی بریتییه له زیندووكردنه‌وه و زیندووهێشتنه‌وه‌ی ژیانی سیاسییه له ڕێگه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه سیاسییه‌كانی وڵات وه‌ك په‌رله‌مان و به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی یاسادانان و چاودێری و پێشكه‌شكردنی به‌دیل و پرۆژه‌ی نوێ بۆ باشتركردنی هه‌رێمه‌كه‌مان، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌بینین ئێستا له كوردستان جه‌ده‌لێكی توند هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه ئه‌م جه‌ده‌له نه خزمه‌ت به حزبه سیاسییه‌كان ده‌كات نه ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م كارپێكردن و ژیانی سیاسی له كوردستان و دامه‌زراوه‌كان و شه‌رعیه‌تی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، بۆیه به‌راستی ئه‌ركی حزبی سیاسییه كه کاری خۆی بکات و داینامۆی ژیانی سیاسی و ڕێكخستن بێت بۆ مونافسه ته‌ندروسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و ڕۆڵی هه‌بێت له به‌هێزكردنی دیموكراسی بۆ خزمه‌ت به وڵات كه ئه‌مانه ئه‌ركی گرنگی حزبی سیاسین نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، خستنه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌یه كه ئیتر پێوسته ئێمه چاوێك به ئه‌زموونی حزبایه‌تیماندا بخشێنینه‌وه، ئیدی هه‌نگاو به ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌دا نه‌نێین، چونكه به دڵنیایییه‌وه ئه‌م گیر و گرفت سازكردنانه ده‌ركه‌وته‌ی نێگه‌تیڤی هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر كایه‌كانی ژیانی سیاسی و دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی و حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا.''
سه‌لاح جه‌لال




