٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی پارتی لە میسر: قەڵغانی رۆژنامەگەری کوردی پێشکەشی عەلی بەدرخان کرد

سەرچاوە: KDP.info

قاھیرە-KDP.info- بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، سەردانی دەر‌ھێنەری سینەمایی عەلی بەدرخانی کرد.

بەبۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی و ١٢٥ ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ئەو رۆژنامەیە لە قاھیرە لەلایەن مقداد مەدحەت بەدرخان بە ناوی "کوردستان"، و ھەروەھا بۆ ھەواڵ پرسین لە تەندروستی دەر‌ھێنەری سینەمای جیھانی عەلی بەدرخان، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر سەردانی ناوبراوی کرد، ھاوکات لە نزیکەوە ھەواڵی پرسی و ھیوای سەلامەتی بۆ خواست بەتایبەتی دوای ئەنجامدانی نەشتەگەری، ھەروەھا قەڵغانی رۆژنامەگەری کوردی پێشکەش کرد وەک نەوەی خانەوادەی بەدرخانییەکان، و رێزلێناێک وەک یەکەم خانەوادەی کوردی کە یەکەم رۆژنامەی کوردیان لە مێژوو بە چاپ گەیاند.

لای خۆیەوە عەلی بەدرخان سوپاسی بەرپرسی پارتی لە قاھیرە کرد بۆ ئەو سەردانە و پرسینی ھەواڵی، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو رێزلێنانە بە بۆنەی ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار