٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی خاڵی سنووری زێتێ بەفەرمیی دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر گوتی، ھەموو کارەکانی دروستکردنی خاڵی سنووری زێتێ تەواو بوونە و سبەی ئەو خاڵە سنوورییە بەفەرمیی دەکرێتەوە، کە لەقۆناغی یەکەم بۆ ھاتووچۆی گەشتیاری دەبێت.

غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەموو کارەکانی دروستکردنی خاڵی سنووری زێتێ تەواو بوونە، وەکو ئیدارە و پێداویستیەکان و دروستکردنی رێگا بۆ خاڵە سنووریەکە، بۆیە بڕیارە سبەی ئەو خاڵە سنووریە بەفەرمیی بەڕووی ھاووڵاتیاندا بکرێتەوە بۆ ھاتووچۆکردن، چونکە لەقۆناغی یەکەم بۆ ھاتووچۆی گەشتیاری دەبێت و دواتریش لە داھاتوو بۆ کاری بازرگانیش بەکار دەھێندرێت".

غەفور ئەحمەد گوتیشی: "بەکردنەوەی ئەو خاڵە سنووریە سوودی زۆری بۆ ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانیش دەبێت، ھەم بۆ ھاتووچۆی گەشتیار و ھەمیش بۆ کاری بازرگانی، جگە لەوەش دەرفەتی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە زیاد دەکات و ئەو گوندانەی لە دەڤەرەکە چۆڵکرابوون ئەوانیش جارێکی دیکە ئاوەدان دەکرێنەوە، چونکە تەنھا لەو سنوورە 60 گوندمان ئاوەدان نەکراونەتەوە، بۆیە لەھەموو ڕوویەکەوە سوودێکی زۆر باشی دەبێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار