٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەیلانی بۆ KDP: لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕانیە-KDP.info- ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی گوتی، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆدەبنەوە و دەشڵێ، پارتی پێداگیرە لەسەر ھەڵوێستی خۆی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەمساڵدا و کێشەکانیش چارەسەر دەکرێن.

ھیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لای پارتی کۆبوونەوە و لێک تێگەیشتن و دانوستان شتێکی نەگۆڕە، دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی دەست پێدەکەنەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆدەبنەوە، ئێمە وەک پارتی نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانمان ھەیە و گەشبینین بەوە ئەو کێشانەی ئێستا ھەن ھەموویان چارەسەر دەبن".

ھیوا گەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "پارتی دیموکراتی کوردستان جدییە لەسەر بڕیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەمساڵدا و ئێمە سەدا سەد لەگەڵ ھەڵبژاردنین لەکاتی دیاری کراوی خۆی بەڕێوەبچێت، پێشتریش پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بووە لەکاتی خۆیدا نەوه‌ك دوابخرێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار