نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەونی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیەوە.
رۆژی دووشه‌ممه 08-05-2023 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسى لقى یه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ كۆچى دوایى باوكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خێزانەکەیان كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، "هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لاى خۆیه‌وه عه‌لى عه‌ونى سوپاس و پێزانینى خۆی و خێزانەکەی بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕیوە.




