٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست بابیری: داعش لە ھەندێ ناوچەی مووسڵ جووڵەی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

نەینەوا -KDP.info- بەرپرسێکی پێشمەرگە ئاماژە بە جووڵەی داعش لە ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا دەدات و دەڵێت، لە ھەندێ ناوچەی وەک بادۆش و ئەسکی مووسڵ داعش ھەیە و قەزاکانی تەلەعفەر و بەعاجیش ئەو دوو ناوچە فراوانەن، داعش تێیدا تەرانتێن دەکات.

سەربەست بابیری، بەرپرسی میحوەری ڕۆژھەڵاتی دیجلە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا جووڵەی داعش لە ھەندێ ناوچەی مووسڵ ھەیە، بەتایبەتی ناوچەکانی بادۆش و ئەسکی مووسڵ لە دەوروبەری قەزاکانی تەلەعفەر و بەعاجیش چەکدارانی داعش لە ڕێگەی شانەی نوستوو و مەفرزەوە بوونیان ھەیە، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ناوچەکە گونجاوە بۆ جووڵەی داعش و لە ناوچەیەکی وەک بەعاج تا ڕومادی 400 کیلۆمەتر ناوچەیەکی بیابان ھەیە و دەرفەتی ئەوە ھەیە داعش تێیدا جووڵە بکات، ھۆکاری دیکەی مانەوەی داعش لەو سنوورە پەیوەستە بە چارەسەرکردنی کێشەی عەرەبی سوننە لە عێراق، چونکە لە سەرەتای دەرکەوتنی داعش من ئاگادار بووم داعش بۆ تەسفیەحیسابی نێوان شیعە و سوننەی عێراق دروست بووە.''

بابیری دەڵێت: "تا ئەو کاتەی کۆنەبەعسییەکان مابن داعش ھەر دەمێنێ و زیاتر کۆنەبەعسیەکانن پەیوەندی بە گرووپی تیرۆرستیی داعشەوە دەکەن لەبەر ئەوەی دیارە ھەر ئەوانە لە بەعس دابڕاون، ئێستا لەنێو داعشن.''

بەرپرسەکەی پێشمەرگە گوتی: ''ھەبوونی سنوورێکی بەرفراوان لە نێوان عێراق و سووریا وای کردووە، بەردەوام داعش لە نێوان ھەردوو وڵات ھاتوچۆ بکات و لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاوکاری بۆ داعش دەچێت، پێشتر و ئێستاش ئەو ھاتوچۆیەی لە نێوان سووریا و عێراق ھەبوو، بەردەوامە.''

سەربەست بابیری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەماھەنگیی زۆر باش ھەیە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان، ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنیش ھەنگاوێکی باشە بۆ نەھێشتنی داعش، بەڵام بەو مەرجەی ئۆپەڕاسیۆنەکان کرداری بن و تەنیا بۆ ئەوە نەبێت ئۆپەڕاسیۆن بکرێت و پێشتر بڵاو بکرێتەوە و داعش خۆی لەو ناوچەیە ون کات. خۆمان پێشمەرگە بووین لە سەردەمی شاخ و دەزانین ھەرکاتێک پێشتر زانیاری بڵاو بکرایەتەوە ناوچەکەمان بەجێ دەھێشت.'

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار