د. هێمن هه‌ورامی پێشوازیی له شاندێكی یۆنامی كرد

هەولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٣/٥/٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ڕیكاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان و سیلڤی بلانشیه، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن له نووسینگه‌ی یۆنامى له به‌غدا و به‌رپرسی به‌شی سیاسیی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به گرنگییه‌وه باسی له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردن مافێكی گشتیی خه‌ڵكی كوردستانه و پێویستیشه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.''
گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێكمان خستووەته گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئه‌نجام دراوه و ده‌رفه‌تی زۆریش به لایه‌نه‌كان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه لایه‌نه سیاسییه‌كان دید و تێڕوانینی جیاوازیان سه‌باره‌ت به شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه، ئه‌مه جگه له ئاماده‌كارییه ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه هیوادارین هیچ بیانوویه‌ك نه‌بیته هۆكار بۆ ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، د. هێمن هه‌ورامی، داوای له یۆنامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد چاو‌دێر و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
هه‌وڵه سیاسی و یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.




