نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندى كۆلێژێكى سه‌ربازیى عێراقى كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆلێژى به‌رگریى نیشتمانیى سه‌ر به زانكۆى به‌رگرى بۆ خوێندنى باڵاى سه‌ربازى كرد كه دامه‌زراوه‌یه‌كى زانستى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراقه و قوتابیانى له پله‌دارانى سه‌ربازى و به‌رپرسان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان پێكهاتوون و له بوارى به‌رگرى و به‌ڕێوه‌بردندا بڕوانامه به ده‌ست ده‌هێنن.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانى شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌ى له ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و و پرۆگرامى خوێندنى له زانكۆكه و به‌ش و كۆلێژه‌كانى له‌سه‌ر بنه‌ما نیشتمانى و زانستییه‌كان به پێویست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
به‌ڕێزیان جه‌ختى كرده‌وه كه دواى بیست ساڵ له ئازادیى عێراق، ده‌بێ به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به ڕوانگه و به‌رنامه‌یه‌كى ڕوون و هاوبه‌شى كۆكه‌ره‌وه، هه‌نگاوى باشتر به‌ره‌و داهاتوو بنێین و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه له به‌ڕێوه‌بردن و بنیاتنانى وڵات‌دا هاوبه‌ش و به‌شدار بن.
لاى خۆیه‌وه شانده‌كه خۆشحاڵیى خۆیان به سه‌ردانه‌كیان و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵ و گوتار و ڕوانگه‌ى نیشتمانیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌گشتى كرد.
گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه ده‌رباره‌ى چه‌ندین پرسى ئه‌منى و سه‌ربازى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




