٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرواری: پارتی بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت بە هەموو داواکارییەکان ڕازی بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی شاندی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم کێشەکان چارەسەر کراون و ئەوەی هەیە بیانووگرتنە، بۆیە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو بەربەستانە چارەسەر بکرێن دەبێ ئەم جارە لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکرێت.

عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی و ئەندامی شاندی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرسی هەڵبژاردن و ئەوانەی گرێدراوی هەڵبژاردنن هیچ گرفتێک نەما و پارتی هاتووەتە پێش و هەموو ئەو داواکارییانەی ئەوان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بکرێت پارتی ڕازی بوو و ژمارەی کورسیی بازنەکان و دەنگدان نیوەی لەسەر بنەمای دەنگدان و نیوەشی لەسەر بنەمای لیست بێت، ئەوانەمان هەموو قبووڵ کردووە، ئەوەی بووەتە بەربەست ئەو کێشانەی یەکێتی دروستی دەکات بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەکرێت، بۆیە پێویستە دانیشتن بکرێت لە نێوان پارتی و یەکێتی و پەیوەندییەکان ئاسایی بکرێنەوە و سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەبن.''

عەبدولسەلام بەرواری گوتیشی: پێویستە ئەم جارە کە دانیشتن دەکرێت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی دەزگاکانی هەڵبژاردن نەبێت، چونکە سوودێکی وای نابێت، بۆیە پێویستە ئەم جارە لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکرێت، چونکە دیارە ئەو چارەسەرەی بۆ کۆمسیۆن و یاسای هەڵبژاردن باس دەکرێت بیانووە، بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە بکرێت و ڕووبەڕوو سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن .

 

بڵند ئیبراهیم


 

هەواڵی پەیوەندیدار