٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی سێی پارتی لە کەرکووک: هەر کاتێک لە کەرکووک هەڵبژاردن بکرێت، ئێمە ئامادەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی، هەرکاتێک وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان یەکلایی کرایەوە، ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین بۆ ئەو هەڵبژاردنە و پێشمان باشە کورد بە یەک لیست بەشدار بێت، بەڵام زۆر زەحمەتە.

بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، محەمەد کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: خۆی پەرلەمانی عێراق 6/11/2023ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری کردووە، بەڵام هێشتا خوێندنەوەی سێیەم بۆ پڕۆژەیاساکە نەکراوە و هەندێک گرفتی لەسەرە، بۆیە پێویستە یەکلایی بکرێتەوە و خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت، چونکە هەر کاتێک وادەکە یەکلایی کراوە و بزانین هەڵبژاردن دەکرێت ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین و هیچ گرفتێکمان نییە بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە.

محەمەد کەمال گوتیشی: گرنگە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کورد لە پارێزگای کەرکووک یەکهەڵوێست بێت و یەک لیستی هەبێت بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە و ئێمە لەگەڵ بوونی یەک لیستیداین، بەڵام گرفت هەیە کە ئەگەر ببێتە یەک لیست و زۆر زەحمەتە، ئەگەرنا ئێمە هیچ گرفتێکمان نیە و دەمانەوێت حیزبە کوردستانیەکان یەک لیست بەشداری بکەن.

کەمال ڕوونیشی کردەوە: تا ئێستا دیار نییە ئەو هەڵبژاردنە لە وادەی خۆیدا دەکرێت، یاخود نا، بەڵام هەرکاتێک بکرێت ئێمە ئامادەین.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار