٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فەیلی بۆ KDP: سەنتەری بەدواداچوونی فەیلیه‌كان لە رۆژانی داھاتوودا دەکەوێتە بواری کردارییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- عەلی فەیلی راوێژکاری سەرۆک مەسعوود بارزانی و بەرپرسی نووسینگەی کاروباری کوردانی فەیلی لە بارەگای بارزانی دەڵێت، بڕیارەکەی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگە بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی تایبەت بە کوردانی فەیلی، چونکە تاوانێکی گەورە بەرامبەر بە کوردانی فەیلی کراوە.

عەلی فەیلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەنجامدانی کۆنفڕانسی کوردانی فەیلی بە بڕیاری سەرۆک بارزانی بڕیارێکی مێژوویی بوو لە کۆنفڕانسەکەدا و تاوانی فەیلییەکان بە شێوەییەکی زانستی و ئەکادیمیی ناسێندرا".

فەیلی دەڵێت: "لەپەیڤی سەرۆک بارزانیدا بە وردی باسی دامەزراندنی سەنتەرێکی بۆ بەدواداچوونی کوردانی فەیلی کراو لە تەواوکەری بڕیارەکەی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی سەنتەرەکە، سەرۆکی حکوومەت مەسروور بارزانی پشتیوانی و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی بەدواداچوون بۆ کوردانی فەیلی لە رۆژانی داھاتوو دەکەوێتە بواری کردارییەوە".

ناوبراو گوتیشی: "دامەزراندنی ئەم سەنتەرە بۆ کوردانی فەیلی گرنگییەکی گەورەی ھەیە چونکە ئێستا کوردانی فەیلی کێشەیان لە عێراق و ئێران ھەیە، چونکە ئێستا چەندین خێزانی کوردی فەیلی لە ئێران ماون، ئەگەر ئەم سەنتەرە دەستبەکاربوو دەبێتە دەستپێکێک بۆ گەڕانەوەیان".

 ھاوکات عەلی فەیلی ئاماژەیشیدا: "ئێستا کوردانی فەیلی کێشەی ناسنامەیان ھەیە دوایی دەرکردنیان لە شوێنەکانیان دەست بەسەر موڵک و ماڵیان دا گیراوە، ھەموو ئەمانە چارەسەرییەکی پێوستیان ھەیە".

 

کـــاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار