سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/5/7، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى په‌یوه‌ندیى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وشى شه‌نگال، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا به ئه‌رێنییه‌وه باسیان له به‌ره‌وپێشچوون و لێكگه‌یشتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه سیاسییه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى دیاریكراوى خۆیدا.
ده‌رباره‌ى دۆخى شه‌نگال، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و ڕێگرتن له وتارى ڕق و كینه كرده‌وه و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.




