نێچیرڤان بارزانى: به‌غدا قووڵاییى ستراتیژى هه‌رێمى كوردستانه

به‌غدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/5/2023، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، به‌شداریى گفتوگۆیه‌كى سێیەم ڕۆژی دیداری عێراق بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە بەغدا كرد كە هەریەكە لە بەڕێزان محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و كەسایەتیی سیاسی و باڵیۆز و دیپلۆماتكارانی بیانی و ئەكادیمیی ناوخۆی عێراق و دەرەوە، تیایدا بەشدار بوون.
گفتوگۆكه بە ناونیشانی (هەرێمی كوردستان لایەنێكی كارا لە گۆڕەپانی نیشتمانیدا) بوو. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا باسی لە دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی كرد و تێڕوانینى خۆى بۆ چۆنیەتیی چارەسەركردن و ڕووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاڵنگارییەكان، خسته ڕوو.
دەقی گفتوگۆكه:
پرسیار: لەم ماوەی دواییدا زوو زوو سەردانی بەغدا دەکەن. بە هەموو پێوەرەکان تەواوی سەردانەکانتان سەرکەوتوون، بەڵام ماوەیەک قسە و باس هەبوو بەتایبەتی لە کۆبوونەوە و باسوخواسی نێوان دەستەبژێرانی سیاسیی‌دا، گوایە بەڕێزتان دەتانەوێ ببنە سەرۆکی هەموو عێراقییەکان. لەم سۆنگەیەدا نێچیرڤان بارزانی کێیە کە ئێوە دەتانەوێ بەرامبەر هەموو عێراق پێناسەی بکەن؟
نێچیرڤان بارزانى: “سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ئه‌م بانگهێشته. سه‌باره‌ت به هاتنی ئێمه بۆ به‌غدا، به‌غدا پایته‌ختی عێراقه، پایته‌ختی ئێمه‌یه، وه‌ك ئه‌ركیش به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ی كه هه‌مانه ئه‌و ئهركهشم له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌م په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر و به‌غدا به‌ره‌و باشتر بڕوات. وه‌ك هه‌ر عێراقییه‌ك شانازییه ئه‌گه‌ر هه‌تا سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بم، به‌ڵام به ڕاستی هاتنی من بۆ به‌غدا پێشتریش كه سه‌رۆك وه‌زیران بووم هاتووم، كه سه‌رۆكی هه‌رێمیش بووم، هاتووم. هاتنی من بۆ به‌غدا زۆر زۆر ئاسایییه و ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ژین كه پێی ده‌ڵێن عێراق، به به‌رده‌وامیش دێین بۆ به‌غدا. بوونم به سه‌رۆك كۆماریش وه‌ك هه‌ر عێراقییه‌ك شانازییه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌وه له به‌رنامه‌ی شه‌خسیی مندا نییه ئێستا بۆ به‌غدا. سوپاس بۆ خوا هه‌ڵبژاردن كراوه و ئێستا سه‌رۆك كۆمارمان هه‌یه و هیوا ده‌خوازین سه‌ركه‌وتوو بێت”.
پرسیار: هەرێمی کوردستان کە بەڕێزتان سەرۆکین، هەمیشە لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایە. ئەم جیاوازییە هەموو کەس دەیبینێت و بەدی دەکات کاتێک سەردانی بەغدا دەکات و دواتر سەردانی هەولێر دەکات بەدڵنیاییەوە هەست بە جیاوازییەکە دەکات. حکوومەتەکەتان کاری دەکرد بۆ ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنانی بیانی، ڕاستە لەم بوارەدا لەگەڵ عێراقدا جیاوازن، بەڵام کۆکن لەسەر ئەوەی ناکۆکیی سیاسی لەم نێوەندەدا هەیە کە بە خنکێنەر ناسراوە. ئێوە پێشتر سەردانی بەغداتان دەکرد، لە کوردستان ناکۆکی و کێشەی حزبی و سیاسیتان هەبوو، بەڵام کە دەهاتنە بەغدا بە یەکگرتوویی دەهاتن. بۆچی ئەمڕۆ ئەم لێکترازانە لەنێوان سەرکردەکانی کورد بەدی دەکرێت و چۆن دەکرێت ئەم بۆشاییانە پڕ بکرێنەوە؟
نێچیرڤان بارزانى: “با من له‌وه ده‌ستپێ بكه‌م، پرسی ئه‌و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كراوه، بێگومان به به‌راورد ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانى دیكه‌ی عێراق، ئێمه زووتر ده‌ستمان پێكردووه. ئێمه له ساڵه 1991ه‌وه دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تى ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق ئیداراتی خۆی كشانده‌وه، له‌و كاته‌وه ئیدارهیهكمان دانا. بێگومان به‌رزی و نشێوی و كێشه‌ش هه‌بوو، به‌ڵام ژینگه‌یه‌كی نوێ هه‌بوو له‌و كاته‌دا كه توانیمان هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام بده‌ین. به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه هه‌رێمی كوردستان زۆر جیاوازه له شوێنه‌كانی دیكه. ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان موعاناتی زۆرمان هه‌یه له پرسی ژێرخان و كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه. ئێستاش كێشه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئێستاش ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه له جیهان پێی ده‌گوترێت پێوه‌ری پێشكه‌وتن ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هێشتا ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش زۆرمان ماوه بگه‌ینه ئه‌وه. بێگومان دوای ساڵی 2003ش ئه‌و كێشانه‌ی كه به‌داخه‌وه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌بوو، هه‌رێمی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌متر ئه‌و كێشه ئه‌منیانه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا خۆشحاڵین به‌وه‌ی كه ده‌بینین له هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق دوای ماوه‌یه‌كى زۆر ناخۆش و ساڵه‌های ساڵ، دوای شه‌ڕی تیرۆریستان و ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناو عێراقدا هه‌بوون، ئێستا ده‌بینین هه‌موو شوێنه‌كانی عێراق ورده ورده به‌ره‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ڕوات. سه‌باره‌ت به ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان به‌سرا و به‌غدا و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكدا نییه به‌ڕاستی. هه‌ر پێشكه‌وتنێك له هه‌ر شوێنێكی عێراق ببینین، به پێشكه‌وتنی خۆمانی ده‌زانین. هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی باش له هه‌ر شوێنێكی عێراق ببینین، ئێمه دڵخۆش ده‌بین. كه ده‌بینین دۆخی خه‌ڵك باش نه‌بێت، ئێمه‌ش پێمان ناخۆشه و حه‌ز ناكه‌ین. بێگومان ئه‌و خاڵه‌ی كه باستان كرد، بێگومان كێشه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ناتوانم بڵێم ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و هه‌موو شتێك ته‌واوه، كێشه‌ی سیاسی له‌نێوان حیزبه‌كاندا هه‌یه و كێشه‌ی سیاسی له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه له‌ژێر چه‌تری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكرێن. له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دوو جێگرم هه‌یه كه یه‌كێكیان یه‌كێتییه و ئه‌وی دیكه‌یان له حزبی گۆڕانه. ئێمه پێكه‌وه هه‌موو لایه‌كمان كار ده‌كه‌ین كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو جیاوازییه‌كان و ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه”.
پرسیار: هەمووان شایەتیت بۆ دەدەن کە بەڕێزتان سەرجەم لایەنەکان لە مێزی گفتوگۆ کۆدەکەنەوە. دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕاندا ئەنجام درا، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادە نەبوو. هەوڵەکانتان بۆچی چارەسەریی هەمیشەیی بەدوادا نایێت؟ هاوکات ئێوە هاوکاریی بەغداش دەبن بۆ ئەوەی ناچار نەبن لەگەڵ دوو تیمی جیاواز کۆببنەوە و دیدار بکەن. ئێستا حکوومەتی بەغدا مامەڵە لەگەڵ دوو لایەنی جیاوازی کوردی دەکات جیاواز لە بیروبۆچوونی سیاسی و ڕەنگە لە ئاراستەی چوونیش بۆ بەغدا جیاوازییان هەبێت؟
نێچیرڤان بارزانى: “یه‌كه‌م شت، به ڕاستی به‌غدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. واته مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه تا ئێستاش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌نه سیاسییه‌كان: یه‌كێتیی نیشتمانی، پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه كه به‌شدارن له حكوومه‌ت، واته ئه‌وه نییه ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن بێت و مامه‌ڵه‌ی به‌غداش له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی و گۆڕان، پێمان خۆشه هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حزبه‌كان بكرێت، كاری ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان و من دڵنیام كاری جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له به‌غدا ئاسانتر ده‌كات كاتێك كه لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن یه‌ك بگرن، بتوانن لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌نێوان ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر پێكبێن و گفتوگۆ له نێوانیاندا هه‌یه، ئێمه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین”
پرسیار: پێتانوایە هەڵبژاردنی خولی شەشەم لە مانگی تشرینی دووەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت؟
نێچیرڤان بارزانى: “ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌ی كه من له‌سه‌ر شانمه وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنم ده‌ستنیشان كردووه. داوام له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كردووه له هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و واده‌یه بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت. بێگومان ناتوانین خۆمان له هه‌ڵبژاردن بدزینه‌وه. هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه له وڵاتی ئێمه و ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت بكرێت. هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زیاتر دوانه‌خرێت، چونكه ئه‌وه مافێكی ده‌ستوورییه به‌پێی ده‌ستووری عێراق. مافی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه و پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیشه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت و هیوادارم ئه‌نجام بدرێت”
پرسیار: دوای ئەوەی بەڕێز محەممەد شیاع ئه‌لسوودانی ئەرکی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراقی پێ سپێردرا، شەش مانگ بەر لەئێستا ئێوە یەکەم کەس بوون پیرۆزباییتان لێکرد. ئەمڕۆ چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئاراستەی حکوومەتەکەی دەکەن کە تەمەنی بووەتە شەش مانگ؟
نێچیرڤان بارزانى: “به ڕاستى، با له‌وه ده‌ستپێ بكه‌م، پێموایه شه‌ش مانگ زۆر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای حكوومه‌تێك یان سه‌رۆك وه‌زیرانێك بكه‌ی. شه‌ش مانگ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا با سه‌یری ئه‌م شه‌ش مانگه بكه‌ین كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌رگرتووه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق. ئه‌گه‌ر ئێمه به ژماره قسه بكه‌ین، ده‌بینین كه‌شێكی زۆر باشتر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له‌نێوان عێراقییه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، كه یه‌كه‌مجار و دووه‌مجار له به‌غدا گه‌ڕامه‌وه هه‌رێمى كوردستان، پرسیاریان لێ كردم جیاوازی چییه؟ گوتم جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران به ژماره قسه ده‌كات. جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران كه له‌گه‌ڵی داده‌نیشی، له ماوه‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵیدا له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌ك باسی سیاسه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ته‌ركیزی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن خزمه‌تگوزارى بۆ خه‌ڵك دابین بكات؟ چۆن پرۆژه‌ی گه‌وره له عێراق دروست بكات؟ چۆن هه‌وڵ بدات وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌وه بهێنێت بۆ وڵات؟ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستمان كرد، ئه‌مه جیاوازی بوو، ئه‌مه جیاوازییه‌كی گه‌وره‌شه. موجامه‌له نه‌بێت كه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران دانیشتووه، به‌ڵام به ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌موو هه‌وڵێكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌یه عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ ببات. ئه‌وه‌ی جیاوازه ئه‌مجاره له جاره‌كانی تریش ئه‌ویه، بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق، پێكه‌وه له‌ژێر چه‌تری ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا، كاغهزێكمان هه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت واژۆمان كردووه. له‌م كاغهزهشدا نه‌خشه‌ڕێگه دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان چۆن بكرێت؟ چ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه و به چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت؟ به ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌موو عێراق، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆگرام، ئه‌م ئه‌جێندایه جێبه‌جێ بكرێت كه ئه‌مه جێی دڵخۆشییه بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان و جێی دڵخۆشییه بۆ هه‌موو عێراق. با باسی پرۆژه گه‌وره‌كان بكه‌ین، با باسی ڕێككه‌وتن بكه‌ین، ئه‌مه‌ی كه ئه‌م دوایییه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵ كراوه. ئه‌مه قۆناغێكی زۆر گه‌وره عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌مه ئه‌و زمانه نوێیه‌یه كه دوای چه‌ندین ساڵ له عێراقدا ئێستا گوێمان لێ ده‌بێت. گه‌لی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشتره. كه ده‌ڵێم گه‌لی عێراق، مه‌به‌ستم له زاخۆوه تا فاو. ئه‌م زمانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمه له به‌غدا گوێمان لێ ده‌بێت، زمانی ژماره، زمانی خزمه‌تگوزاری، زمانی چۆن وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ببات؟ زمانی چۆن وه‌به‌رهێنان بكرێت؟ زمانی چۆن خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت؟ ئه‌مه ئه‌و زمانه‌یه كه به ڕاستی دوای ساڵی 2003 نه‌بووه و ئێستا ده‌یبینین. سوپاس بۆ خوا ئه‌م زمانه و ئه‌م ژمارانه له عێراقدا ده‌ستیان پێكردووه. به‌ش به حاڵی خۆمان له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌خسی نییه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران، هیچ شتێكی شه‌خسیمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا نییه. پرسی ئێمه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته و ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانه‌وه پشتگیریی به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی برای ئازیزمان محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی ده‌كه‌ین. پشتگیریی ئێمه له چوارچێوه‌ی پشتگیریدایه بۆ هه‌موو عێراق. له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌دایه كه هه‌موو هێزه‌كان پێكه‌وه واژۆیان كردووه. هیوادارم ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت”
پرسیار: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جاران چه‌ندین ناكۆكی هه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز، به‌ڵام ئێستا پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌م حكوومه‌ته‌دا هیچ چاره‌سه‌ریه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزنه‌وه؟
نێچیرڤان بارزانى: “به ڕاستى، با به شێوه‌یه‌كی دیكه باسی بكه‌م. پێموایه ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه له عێراقدا نه‌بووه، زمانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بووه. ئێستا پرسیاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه: دوای ساڵی 2003 تا ئێستا ئێمه هه‌موو لایه‌كمان هه‌ڵه‌مان كردووه. ئه‌وه نییه كه ئێمه هیچ هه‌ڵه‌یه‌كمان نه‌كردووه له هه‌رێمى كوردستان، یان هه‌ڵه له به‌غدا ڕوویهنهداوه. ئێمه هه‌ڵه‌مان كردووه، زۆر هه‌ڵه له به‌غدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئێمه وانه له ڕابردوو و له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرین. پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه: ئایا ئێمه چ عێراقێكمان ده‌وێت؟ پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراق به‌ره‌و كوێ بڕوات؟ ئایا ئێستاش لۆژیك ئه‌وه‌یه كێ به‌هێزه و كێ بێهێزه له عێراق و ئاوا حوكمی عێراق ده‌كرێت؟ من به دڵنیایییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌م لۆژیكه حوكمی عێراق بكرێت، هه‌موو لایه‌كمان دۆڕاوین، مێژووی عێراقیش ئه‌مه‌ی پیشانی ئێمه داوه. عێراق ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق خۆیان به به‌شدار بزانن له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا. ئه‌م باره ئێمه‌ش هه‌ڵیده‌گرین، برایانمان له شیعه‌ش ده‌بێت هه‌ڵیبگرن، برایانی سوننه‌ش ده‌بێت هه‌ڵیبگرن، پێكهاته‌كانیش هه‌ریه‌ك به‌ش به هێزی خۆی، ده‌بێت ئه‌م ئه‌ركانه هه‌ڵگرێت. دوای ئه‌وه‌نده ساڵ گه‌لی عێراق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كه دۆخه‌كه باشتر ببێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و و به‌غدا باشتر ببێت. ئه‌وه‌ی كه من سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه: قووڵاییى ستراتیژیی ئێمه به‌غدایه. چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێمه‌ش له به‌غدان، له هیچ شوێنێكی دیكه نین. گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مۆدێلێك ڕێككه‌وین كه پێكه‌وه بژین له جوگرافیایه‌كدا كه پێی ده‌گوترێت عێراق. ئه‌مه‌یان گرنگه كه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق خۆیان به به‌شدار بزانن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له ساڵی 2003وه، له ماوه‌یه‌كى ڕاگوزه‌ردا بووین له عێراق، به‌ڵام پێموایه ئێستا كاتی هاتووه هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه ته‌واو، ناتوانین هه‌ر به گه‌لی عێراق بڵێین ده‌رفه‌تمان بده‌ن، ده‌رفه‌تمان بده‌ن، تا كه‌ی؟ ئێمه ده‌بێت زۆر ڕاشكاو بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن له‌ناو عێراق، چ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، چ كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین و به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێین. به ڕاستى، لێت ناشارمه‌وه ئێمه به ئومێد و هیوایه‌كی زۆره‌وه به‌شداریمان له‌م حكوومه‌ته‌دا كردووه و له ساڵی 2003ه‌وه به هه‌موو هێزێكه‌وه به‌شداریمان له دروستكردنی عێراقی نوێ‌دا كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئه‌م عێراقه نوێیه دابمه‌زرێنین. ئێشتاش پێموایه نه‌چووه بچێ، ئێستاش پێموایه هه‌موومان ده‌بێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر گفتوگۆ بكه‌ین و هه‌موومان پێكه‌وه به‌شدار بین له‌وه‌ی كه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام دیسانه‌وه ده‌ڵێم سه‌باره‌ت به ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، دیدی ئێمه ڕوونه، دید و ستراتیژییه‌تی ئێمه به‌غدایه، به‌غدا قووڵاییى ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستانه”
پرسیار: ئه‌م قسانه زۆر جوانه جه‌نابی سه‌رۆك، له‌م دواییانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا كرا به‌تایبه‌ت كاتێك به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سه‌ردانی به‌غدای كرد. به‌تایبه‌ت ڕێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر نه‌وت دوای ئه‌وه‌ی عێراق ئه‌و دۆسیه‌ی برده‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی توركیاوه. ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه چییه؟ ئه‌و ڕێككه‌وتنه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر پێكه‌وه بچنه توركیا و بتوانن بۆریی نه‌وت بكه‌نه‌وه و نه‌وت هه‌نارده بكرێت؟
نێچیرڤان بارزانى: “به ڕاستی جێی خۆیه‌تی سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بكه‌ین بۆ پشوودرێژییهكهى، بۆ ئارامى و پشوودرێژى و به‌رده‌وام به‌ده‌واداچوونی ئه‌م بابه‌ته. كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سروور هاته به‌غدا، ڕێككه‌وتنێكی باش به سوپاسه‌وه بۆ جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، ڕێككه‌وتنێكی باش كراوه. بێگومان ئه‌و ڕێككه‌وتنه كێشه‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام ئایا پرسێكی سیاسی ڕێگره له‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه؟ به بڕوای من نا. هه‌ندێك پرسی ته‌كنیكی هه‌ن كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ندێك پرسی ته‌كنیكی ڕێگرن له‌وه‌ی كه تا ئێستا ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ته‌واوه‌تی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه له هه‌رێمی كوردستان زۆر دڵنیاین له‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی سیاسی نییه، واته ئێمه هه‌ستی پێناكه‌ین بڕیارێكی سیاسی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره. هه‌ندێك ڕێگریی ته‌كنیكی هه‌ن، هه‌ندێك كێشه هه‌ن كه هیوادارم په‌نا به‌خوا به هه‌وڵ و پاڵپشتی و ئیداره‌ی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران كه به‌رده‌وام شه‌خسی خۆی له‌سه‌ر هێڵه، په‌نا به‌خوا ئه‌و شتانه هه‌مووی جێبه‌جێ بكرێت. من زۆر جار ده‌ڵێم دوو یاسا زۆر گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگاته قۆناغی سه‌قامگیریی سیاسی، یه‌كه‌میان یاسای بودجه‌یه كه ئێستا له په‌رله‌مان خه‌ریكی گفتوگۆكردنن له‌سه‌ری كه هیوادارم ئه‌مه‌یان جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی دیكه یاسای دابه‌شكردنی داهاته، ئه‌مانه ئه‌و یاسایه گرنگانه‌ن كه به ڕاستی سه‌قامگیریی سیاسی بۆ عێراق به‌رهه‌م دێنن و زۆر زۆر گرنگه له‌م ماوه‌یه‌دا ئێمه قورسایى بخه‌ینه ئه‌و یاسایانه بكه‌ینه‌وه ئه‌و یاسایانه‌ی كه سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنن”
پرسیار: بەڕێز سەرۆکی هەرێمى كوردستان، پەیوەندیی ئێوە لەگەڵ تورکیا زۆر باشە، بەتایبەتی لەبارەی بۆریی نەوت لەنێوان ئێوە و تورکیادا، هیچ گفتوگۆیەک لەم بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا هەیە؟ یاخود هیچ کێشەیەک لەمڕووەوە هەیە؟ ئەوان لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟
نێچیرڤان بارزانی: لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ تورکیا، تیمی ئێمە لەگەڵ بەغدا، یەک تیمن. هیچ تیمی جیاوازمان نییە بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ تورکیا. وەک باسم کرد، هەندێک پرسی تەکنیکی هەن، هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراون. سەبارەت بەم پرسانەش، پێش ئەوەی بێمە ئەم کۆبوونەوەیە، لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران لەمبارەیەوە قسەمان کردووە و باسمان کردووە. من دڵنیام کە ئەم کێشانە، ئەو کێشانە نین کە ڕێگر بن، بەڵکوو چارەسەر دەکرێن و جێبەجێش دەکرێن. بە دڵنیاییشەوە ئێمە دەگەینە لێکگەیشتن.
پرسیار: ئێوە هەر چییەک بەغدا داواى بکات لەبارەی ڕێککەوتنەکهوە ڕازی دەبن؟
نێچیرڤان بارزانی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ یەکتر کردووە، ئەو پرسە لەنێوان ئێمەدا تەواو بووە. ئێمە ئێستا وەک یەک تیم لەگەڵ بەغدا، چ لەگەڵ تورکیا، تەنانەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتیش گفتوگۆ کراوە. لەلایەن سۆمۆشەوە، ئەو بڕیارەی کە دراوە، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیاکان واژۆ کراوە و هەندێ پرس بۆ دوای ئەوە ماون، بەوەی تورکیا ئاگادار بکرێتەوە، نامە بنێردرێت، هەندێ کێشەی بانکیی هەن دەبێ چارەسەر بکرێن و ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.
پرسیار: پەیوەندییەکی ئابووریی باش، هەروەها پەیوەندییەکی ئەمنیی پتەویشتان لەگەڵ تورکیادا هەیە. ئایا دەربارەی بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی بۆردوومانکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی و بابەتی بە ئامانجگرتنی (مەزڵوم عەبدی) هیچ قسەکتان لەگەڵ تورکیا کردووە؟ وەڵامی تورکیا چییە کاتێک ئێوە باسی ئەو دەستدرێژییانە دەکەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان؟
نێچیرڤان بارزانی: مرۆڤ دەبێ لەم پرسەدا واقیعی بێت. واقیعییەکەش ئەوەیە، تورکیا هەندێ پرسی ئەمنی هەن کە پێویستە لەلایەن عێراقەوە ئەو پرسانە بە جددی ڕەچاو بکرێن. ڕاستییەکەی، کێشەی ئەمنی هەیە. ئێمە کە باسی بۆردومانەکان دەکەین، دەبێ باسی هۆکارەکانیش بکەین. بۆ ئەم کارە دەکرێت؟ هۆکار چییە؟ بابەتی سەروەریی عێراق هەیە. ئەوەی کە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بابەتەکە هەرێمی کوردستان نییە. ئەوانەی کە دەکرێن، پرسی سەروەرین، کە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی بە سەروەریی عێراقەوە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت ئەو هۆکارانە هه‌ڵگرین كه دەبنە هۆی ئەم بۆردومانانە. واتە تورکیا وەک وڵاتێک، مافی خۆیەتی ئەو چاوەڕوانییەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق هەبێت کە ناکرێت گرووپێکی چەکداریی لەناو عێراقدا، لەناو هەرێمی کوردستاندا بچێتە تورکیا چالاکیی سەربازیی بکات و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ئەمە بۆ ئێرانیش هەر وایە. سەبارەت بە ئێرانیش، هیچ مەعقوول نییە ئێمە لە هەرێمی کوردستان یان لە عێراق، ببینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێکانمان. زۆر بەداخەوە، ئەوەی ئێستا دەکرێت، هۆکارەکانی ئەمانەن. ئەگەر پەکەکە لە سنوورەکان نەبێت، بۆچى تورکیا بۆردومانی هەندێک شوێن بکات؟ ئینجا لە هەر شوێنێک بێت. کە ئێران هەندێک شت دەکات، ئەگەر بوونی هێزی سەربازیی ئۆپۆزسیۆن نەبێت لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان، ئێرانیش بۆردومان ناکات. ئەگەر بۆردومانیشی کرد، ئەو کاتە ئێمە دەتوانین مامه‌ڵه‌یه‌كى دیکەیان لەگەڵ بکەین. کەواتە، یەکەم شت دەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە چارەسەر بکەین، ئەوانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی تورکیا و ئێران هەرێمی کوردستان بۆردومان بکەن. دەزانم جەنابی سەرۆک وەزیران لەم پرسەدا هەم لەگەڵ ئێران، هەم لەگەڵ تورکیاش زۆر جددی بووە. هەروەها پێكه‌وه‌ش بەردەوام لەسەر هێڵین، تا ئەم چرکەساتەش هەنگاوی باش بەرەو پێشەوە ڕۆیشتووین. ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە، ئێمە دەمانەوێ بەردەوام هۆکاری سەقامگیری بین لە ناوچەکەدا. نامانەوێ هۆکاری دروستکردنی کێشە بین بۆ دراوسێکانمان. ئێمە دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا، سووریا، سعوودیە و ئێران هەبێت. دیارە نەک وەک هەرێمی کوردستان، چونکە ئەمە سیاسەتی عێراقه، هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق، پابەندی ئەم سیاسەتە دەبین.
پرسیار: پەیوەندیی ئێوە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی باشە. خاتوو باربارا، یاریدەدەری وەزیری دەروەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسوودانی کۆبووەوە، دواتر لەگەڵ جەنابتان دیداری هەبوو. ئایا باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و بەغدا، دەچێتە چوارچێوەی کێبڕکێی هەرێمییهوه؟ ئایا ئێوە ئەمە بە شتێکی ئەرێنی دەبینن لەڕووی پێشکەوتنەکانی پەیوەندیی هەرێمه‌وه لەگەڵ ئەمریکادا؟
نێچیرڤان بارزانی: ڕاستییەکەی، ئێمە بە جیاواز سەیری پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا و پەیوەندیی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق ناکەین. ئەگەر سەیری ئەو وێستگانە بکەین، دەبینین کەوا ئەمه‌ریکا یارمەتیی عێراقی داوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بێ پاڵپشتیی ئەمه‌ریکا، ڕژێم نەدەڕووخا، ئەمە واقیعە. ڕاستە هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق لە تاران کۆبوونەوە و پێکهاتن، بەڵام پاڵپشتی سەرەکیی ڕووخاندنی ڕژێم، ئەمه‌ریکا بوو. کە داعش هات، ئەمه‌ریکا وڵاتێکی سەرەکی بوو کە یارمەتیی عێراقی دا. دیارە هەر لە چوارچێوەی عێراقیشدا، ئەمه‌ریکا یارمەتیی هەرێمی کوردستانی داوە. ئەوەی کە ئێمە (کە دەڵێم ئێمە، واتە عێراق) و ئەمه‌ریکا بە یەکتری دەگەیەنێت، ڕێککەوتنێکی ستراتیژییە کە لەنێوان عێراق و ئەمه‌ریکادا واژۆ کراوە. هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنە ستراتیژییەدا، سەیری پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ئەمه‌ریکا، دەکات. بە ڕای من، عێراق کە سەیری ئەم ڕێککەوتنە دەکات، تەنیا لایەنی سەربازی و ئەمنیی دەبینێت. بە ڕاستی ئەم ڕێککەوتنە، ڕێککەوتنێکی زۆر گرنگە و عێراق دەتوانێت هەم لە ڕووی ئابوورییەوە، هەم لە ڕووی کولتوورییەوە، یەکجار زۆر سوود لەم ڕێککەوتنە وەربگرێت و دەرفەتێکی گەورەیشە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمه‌ریکا بەرەو پێشەوە ببات. شاراوەش نییە کە پەیوەندیی عێراق لەگەڵ ئەمه‌ریکا به شێوه‌یه‌كى گشتى، پەیوەندییەکی ستراتیژییە، ئێمەش بەش بە حاڵی خۆمان وەک بەشێک لە عێراق، سوپاسی ئەمه‌ریکا دەکەین بۆ هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکانی لە هەموو ڕووەکەوە، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ لە ڕووی سیاسیشەوە.
پرسیار: کاتێک سەرۆکی ئەمه‌ریکا دەگۆڕێت، بە شێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانیدا لە ناوچەکە ڕوو دەدات. ئایا بۆ هەرێمی کوردستان ئەمە ڕوو دەدات؟ واتە کاتێک سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان دەگۆڕێت، ئینجا لە دیموکراتەکان بێت، یان لە کۆمارییەکان، ئایا لەڕووی پشتیوانی و پەیوەندییه‌وه، بەتایبەتیش لە شەڕی دژی داعش و پڕچەککردن و پشتیوانیی لۆجیستیی پێشمەرگە، ئایا ئەمە دەگۆڕێت؟
نێچیرڤان بارزانی: ئەمه‌ریکا هەر هاوکارییەکی هەریمی کوردستانی کردووه، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سەربازییە بووە کە لەگەڵ عێراق کردوویەتی. واتە شتێکی جیاوازمان نەبووە. هەرچی هاوکاریی سەربازیی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە، یەکەم جار هاتووەتە بەغدا و لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان. واتە وەک هەرێمی کوردستان، هیچ شتێکی جیاواز و بە ڕێگای جیاواز لە ئەمه‌ریکامان وەرنەگرتووە، ڕوونیش بووە کە هاوکارییەکە بۆ شەڕی دژی داعش بووە. ئەوەی کە ئێمە بە شێوەیەکی گشتی لە واشنتۆن دەیبینین، ڕەنگە بە شێوەیەکی ڕێژەیی هەندێک جار گەرم و هەندێک جاریش سارد بن، ئینجا چ کۆمارییەکان بن، یان دیموکراتەکان، بەڵام بە شیوەیەکی گشتی، لە دامەزراوەکانی ئەمه‌ریکا به ڕاستى پاڵپشتی و هاوکاری بۆ عێراق هەیە و دەیانەوێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیریی عێراق بکەن. دیسانەوە دەڵێم، بە ئەزموونی خۆم، ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییەی لەنێوان عێراق و ئەمه‌ریکادا هەیە، دەرفەتیکی گەورەیە بۆ عێراق کە بتوانێت لە هەموو ڕووێکەوە سوودی گەورەی لێ وەربگرێت.
پرسیار: جەنابتان لە بەغدان، ئایا کەس هەیە لە سیاسەتمەدار و کەسایەتییە عێراقییەکان کە لە جه‌نابتان نزیک بێت، یان هاوڕێتان بێت؟
نێچیرڤان بارزانی: من پێموایە لە زۆرینەی سیاسییەکانی عێراق نزیکم، ڕەنگە سی ساڵ و زیاتریش بێت کە هەندێکیان دەناسم. بەڵێ، ئێمە دۆستین، ئێمە برادەرین و هەوڵیش دەدەین ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم پەیوەندییە بەرەو باشتر بڕوات. بۆ نموونە، ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران هەمانە، وای کردووە کە هەر گەشت بۆ هەر شوێنێک بکەم، پێش ئەوە لەگەڵ جەنابیان هەماهەنگی دەکەین و بچمە هەر شوێنێک، نوێنەرایەتیی عێراقیش دەکەم. واتە لەگەڵ حکوومەتی ئێستا و سەرۆک وەزیران، هاوکاری و هەماهەنگیی زۆرمان هەیە و بەردەوامیش دەبین. هاوکات لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییە عێراقییەکان زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و دۆستایەتی و برادەرایەتیمان هەیە، پەنا بەخواش، ئەم پەیوەندیی و دۆستایەتییە بۆ خێری هەموو عێراق بەردەوام دەبێت.
پرسیار: پێش ئەوەی حکوومەت پێک بێت، جەنابتان سەردانی بەغداتان کردووە، هه‌روه‌ها چوونه حەنانە. لەم ماوەیەی دوایی ئاگاداری ئه‌وێن؟
نێچیرڤان بارزانی: نەخێر، بەداخەوە ئاگادار نیم. کۆتا جار کە سەماحەتی سەیدمان بینی و لە (حەنانە) چووینە خزمەتی، زۆر بە لوتف بوو، بەڵام دوای ئەوە هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن، جەنابیان بڕیاری داوه لە پەرلەمان كشاوه‌ته‌وه و پاش ئەوە وەک خودی خۆم، شەرەفی ئەوەم نەبووە و جەنابیانم نەبینیوە، بەڵام ئیمە ڕێزیکی زۆر زۆرمان بۆ جەنابی سەید هەیە لە هەر شوێنێک بێت، هەروەها ڕێزیکی زۆریشمان بۆ ئەو بنەماڵەیە تێکۆشەرە هەیە و پێمانوایە لە هەر شوێنێک بێت، جەنابی سەید و ڕەوتی سەدر سەنگێکی گەورەیان هەیە. ئێمە هیوادارین پشتگیری لە حکوومەت و سەرۆک وەزیران بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت لە ئەرکی خۆیدا سەرکەوتوو بێت. دوای ئەوەش کە شاندێکی سەدرییەکانمان بینی، پەیامی ئێمە هەر ئەوە بوو کە داوامان لێ کردن پشتگیری لە حکوومەتی ئێستا بکەن بۆ ئەوەی لە کار و ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت.
دواتر سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى ڕۆیته‌رزدا سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه گوتى:
وەک پێشتر گوتم، هیچ بڕیارێکی سیاسی نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ نەکرێت. ئەوەی کە پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە، هەندێ پرسی تەکنیکی هەن کە دەبێت تەواو بکرێن، هیوادارم کەمتر لە دوو هەفتە تەواو ببن، نەک دوو هەفتە بخایەنن. چونکە ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەکەی ئەمڕۆماندا ئاماژەی بە پرسێکی زۆر گرنگ دا. گوتی بە شێوەیەکی گشتی، ئێمە لەم بابەتەدا وەک عێراق زیان دەکەین، لەبەر ئەوەی نزیکەی (٤٥٠) هەزار بەرمیل کە سەرچاوەی داهات بووە، ئێستا کەمی کردووە. بۆیە دەبێت بە زووترین کات ئەم کێشانە چارەسەر بکەین و پڕۆسەکە دەستپێ بکاتەوە. بۆ ئەوەی ئەم (٤٥٠) هەزار بەرمیلە کە هی کەرکووک و هەرێمی کوردستانیشە، بخرێتە ناو بۆری و بۆ دەرەوە بڕوات. واتە ئەم بابەتە تەنیا پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە هەموو عێراقەوە هەیە. هەر ڕۆژێکیش ئەم پرسە چارەسەر بکرێت، قازانجی بۆ هەموو عێراق دەبێت. چونکە بە ڕاستى با من بە ڕاشکاوی باسى بکەم. ئێستا هەرێمی کوردستان زیاتر لە مانگێکە نەوتی نەناردووە، پرسیاری جەوهەری ئەوەیە: ئایا مووچەخۆرانی هەریمی کوردستان چۆن مووچە وەردەگرن؟ ئەمە ئەرکی بەغدایە، دەبێ ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات. وەک هاووڵاتیی عێراقی، دەبێ بۆیان جێبەجێ بکات. ئەم کێشەیە هەر ڕۆژیک زووتر چارەسەر ببێت، بارگرانی لەسەر بەغدا کەمتر دەبێت، بەڵام ئەگەر هەر بەردەوام بێت، ئەوا ئەوە مافێکی یاسایی و دەستوورییە کە دەبێ بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات. لەبەر ئەوە هیوادارم نەک دوو هەفتە، بەڵکوو بە زووترین کات ئەم پرسە چارەسەر بکرێت.
پرسیارى پەیامنێری (ئەی ئین پی):
ـ دوای ئەوەی کە لە بواری نەوتدا ڕێککەوتن لەنێوان بەغدا و هەولێر کراوە، دەتوانین بڵێین پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر باشە؟ ئەو مەرجانە چین کە لەناو ڕێککەوتنەکەدا هەن؟ ئەو هۆکارانە چین کە ڕێگرن؟ ئێوە چۆن دەتوانن لەگەڵ بەغدا کار بکەن، بەتایبەتی لە بۆردومانەکانی تورکیا و ئێران کە هەریمی کوردستان دەکەنە ئامانج؟
نێچیرڤان بارزانی: پێموایە وەڵامی بەشێک لەو شتانەم لە میانی قسەکانمدا دایەوە، بەڵام بە کورتی دەتوانم بڵێم بەڵێ، پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە باشترین حاڵەتدایە و ئەوەی کە جیاوازە لە جاری پێشتر، ئەوەیە کە ئێمە ڕێککەوتنێکی نووسراومان لەگەڵ بەغدا هەیە. ئەم ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێکە کە هەموو لایەنەکان کە حکوومەتمان پێکهێناوە، واژۆیان کردووە. سەبارەت بە تورکیاش، بابەتەکە سەروەرییە و بە تێڕاونینی من سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەی لەسەر شانی بووە، وەک پرسی سەروەری، سەیری ئەم پرسەی کردووە و ئەوەی پێویست بووە و توانیویەتی، لەو چوارچێوەیەدا کردوویەتی.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى پەیامنێری (بی بی سی)دا ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گوتى:
ـ یەکەم، بە شێوەیەکی گشتی ئێران دراوسێیەکی گرنگە بۆ عێراق و بۆ هەرێمی کوردستانیش. ئێران وڵاتێک بووە به‌رده‌وام لە زۆربەی وێستگەکاندا یارمەتیی هەرێمی کوردستانی داوە، لە وەرگرتن و حەواندنەوەی ئاوارەکانی کورد لەناو وڵاتەکەیدا، تا دەگاتە شەڕی دژی داعش و ئێمە هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەین. هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی سیاسەتی عێراقدا، بەردەوام دەیەوێ پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئێران‌دا هەبێت. هەر بۆ ئاگاداریتان، جگە لە بابەتی غاز و شتی تر، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران، نزیکەی دە تا یازدە ملیار دۆلارە کە زیاتر لە ٦٠تا ٧٠%ی لە هەریمی کوردستانەوە دەکرێت. ئەمە هەمووی بە لایەک، جگە لەو پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەی کە لەگەڵ ئێران هەمانه.
دووەم، ئێمە بە هیچ شێوەیەک یارمەتی هیچ وڵاتێک نادەین لە دژی ئێران، نە ئیسرائیل و نە هیچ وڵاتێکی دیكه کە بیانەوێ هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن بۆ دژایەتیکردنی ئێران. شتی وا لای ئێمە نییە. ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر بڕیاری جەنابی سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەم لە بەغدا لەگەڵ شاندی ئێرانی هەبووە و پێم گوتوون: فەرموون، ئێمە ئامادەین دابنیشین و ئەگەر هەر بەڵگەیەک هەیە کە هەرێمی کوردستان یارمەتیی هەر لایەنێک دەدات دژی ئێران، با بیهێنن و بیخەنە ڕوو و ئیمە ئامادەین قسەیان لەگەڵ بکەین. لەم دواییانەش هەر لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران کراوە، هەرێمی کوردستانیش وەک لایەنێک لە چوارچێوەی عێراقدا، پابەندی ئەو ڕێککەوتنەیە. ئاسایشی ئێران و تورکیا وەک دوو دراوسێ بۆ ئێمە گرنگە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە لە بابەتی سیاسەتی دەرەوەدا، هەنگاوەکانی ئێمە بەپێی ئەو سیاسەتەن کە لە بەغدا هەیە. لە سیاسەتی بەغدادا پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نییە، هەرێمی کوردستانیش پابەندی ئەو سیاسەتەیە و ئێمە نایەڵین هەرێمی کوردستان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە دراوسێکانمان.
له وه‌ڵامى دوا پرسیارى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ى بهشدارینهكردنى تیمیىیهكێتى له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گوتى:
ـ ئەگەر بە ڕاشکاوی قسە بکەم، بە ڕای من پێموانییە دەرچوونی تیمی یەکێتی لە حکوومەت، هەنگاوێکی دروست بووبێت. یەکێتی بەشداری سەرەکییە لە حکوومەت، بەشداری سەرەکییە لە پێکهێنانی ئەم حکوومەتە. ئێمە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای ئاشتبوونەوە پێکەوە هەنگاوی زۆر گەورەمان ناوە. کێشە هەبوونە، بەڵام هەنگاوی زۆر گەورەش چووینەتە پێش. خوا لێی خۆش بێت جەنابی مام جەلال لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی، پێكه‌وه هەنگاوی زۆر گرنگیان ناوە. یەکێتی بە دەرچوونیان لە حکوومەت و نەهاتنیان بۆ ناو کۆبوونەوەکان، بە ڕاستی نە خزمەتی یەکێتیان کردووە، نە خزمەتی هەرێمی کوردستانیشیان كردووه. چونکە کە تۆ یەکێک لە بەشدارە سەرەکییەکانی حکوومەتی، دەتوانیت قسەکانی خۆت لەناو حکوومەتدا بکەیت. ئەگەر کێشەش هەیە، دەتوانیت لەناو حکوومەتدا چارەسەریان بۆ بدۆزیتەوە. ئێستا ئەگەر لە من بپرسی، من دەڵێم بەڵێ. من بۆ خۆم داوام کردووە و پێمگوتوون بگەڕێنەوە، سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمى كوردستانیش داوای کردووە. ئێستاش دەڵێم، شوێنی چارەسەری کێشەکان، ناو ئەنجومەنی وەزیرانە. داوا دەکەم بەغداش دەبێ یارمەتیی ئێمە بدات بەوەی کە ئەم کێشەیە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و بگەڕێنەوە بۆ ناو حکوومەت، ئەگەر قسەشیان هەیە، هه‌ر لەناو ئەنجومەندا بیکەن، حەز دەکەم کە جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش یارمەتیی ئیمە بدات بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت. چونکە ئەم کێشەیە نە لە بەرژەوەندیی یەکێتییە، نە لە بەرژەوەندیی کوردستانە و نە لە بەرژەوەندیی عێراقیشدایە.
-
-
-




