٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌لسوودانى كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/5/4 له‌ به‌غدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆکی حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵى، كۆبوووه‌.

لەکۆبوونەوەکەدا ڕەوشی سیاسی و ئابووریی وڵات و گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسیەکان بۆ پشتگیری له‌ حکوومەتى فیدراڵى و جێبەجێکردنى كارنامه‌كه‌ى، خرانه‌ به‌ر باس. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر کارە لەپێشینەکانی حکوومەت له‌ دابینکردنی پێداویستی و داواکاریی هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ دەبێتە هۆکاری سەقامگیری وگەشەپێدانێکی گشتی له‌ وڵات.

لە کۆبوونەکەدا پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی عێراقى فیدراڵى و حکوومەتی هەرێمى كوردستان خرانە ڕوو کە چارەسەرێکی ڕیشه‌یى بێت و پاڵپشت بێت بۆ کاری هاوبەش بەپێی دەستوور و له‌پێناو بەرژەوەندیی هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵاتدا.

چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار