كاتێكی كه‌م له‌به‌رده‌م شیاع سوودانیدا ماوه و ده‌بێت له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی كوردستانه‌وه بڕیاره گرنگه‌كه بدات

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆك بارزانی چه‌ند پێشنیارێكی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقەوە هه‌بووه كه كاتی خۆی حكوومه‌تی شیاع سوودانی دروست بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خاڵانه لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراق هاتنه سه‌رخه‌ت، هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی به ڕاشكاوانه باسی له‌وه كردووه كه ئیداره‌دانی سیاسیی خراپ له عێراق دواجار ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌كاته‌وه، له‌و ڕوانگه‌یەوه تا ئێستا چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ریی كردبێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بووبن، زه‌ره‌ریان كردووه.
ماوه‌یه‌كی زۆر دوای هه‌ڵبژارنی 10ی 10ی 2021ی عێراق هیچ یه‌كێك له لایه‌نه‌کانی ناو عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانی عێراق ڕێك نه‌ده‌كه‌وتن، ئه‌سڵه‌ن بۆچوونێك دروست بوو كه عێراق هاوشێوه‌ی لوبنان تووشی قه‌یرانی پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت ده‌بێت، شیعه‌كان ڕێك نه‌كه‌وتن، دواجار زۆرینه‌ی شیعه كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی كورد كه پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سوننه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كرد به‌ره‌یه‌كیان به ناوی به‌ره‌ی ڕزگاریی نیشتمانی پێك هێنا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێک بێنن. له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا توانرا په‌رله‌مانی عێراق پێك بهێنرێت، به‌ڵام له پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق گیروگرفتی زۆر هاتنه پێشه‌وه، تا دواجار سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كشایه‌وه و پارتی دیموكراتی كوردستان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا توانیی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی سوننه و شیعه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێك كه‌وتن، كه بریتی بوون له ئیتاری ته‌نسیقی، پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی ته‌قه‌دووم. پێشتر پارتی به‌رنامه‌یه‌كی گرنگی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی عێراق بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرفتانه‌وه کە له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا هاتنه پێشه‌وه نه‌توانرا ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت و دواتر سه‌رۆك بارزانی له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند خاڵێكی بۆ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێشنیار كرد كه بریتی بوون له پرسی بودجه و پێشمه‌رگه و مادده‌ی 140 و بابه‌تی یاسای نه‌وت و گاز و ئیداره‌كانی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. دواتر سه‌رۆك بارزانی به پشتیوانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت توانیی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیش یه‌كلا بكاته‌وه كه بووه هۆی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی سیاسیی عێراق.
سه‌رۆك بارزانی به‌رنامه‌ی گرنگ و هاوبه‌شی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا داناوه و پشتیوانیی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌ی كه كراوه، به‌پێی ئه‌زمونی كاركردن وا پێ ده‌چێت هاتنه پێشه‌وه‌ی شیاع سوودانی به به‌راوردی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتر و جددیتر بێت له‌سه‌ر پرسه‌كان چونكه دوو خاڵی گرنگی كارنامه‌كه‌ی چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وانه پرسی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیی عێراق و پرسی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و گاز. ئێستا پرسی نه‌وتی كوردستانیش كه هه‌نارده‌كردنی ڕاگیراوه پرسێكی دیكه‌یه كه ڕه‌نگه دوای ده‌رچوونی یاسای نه‌وت و گاز چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ هه‌نووكه‌ش به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق هه‌وراز و نشێوی زۆری به خۆیەوه بینیوه. ساڵی 2010 به هه‌مان شێوه دوای ساڵێك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی توانرا حكوومه‌ت پێک بهێنرێت. به‌ڵام گرفتی له‌وه‌دا بوو لایه‌نه‌كانی عێراق پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانیان و دواجار عێراق تووشی قه‌یرانی ئیداری بووه‌وه و ئاڵۆزیی سیاسی و خۆپێشاندان دەستی پێ کرد و هاتنی داعشیشی هاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوونایە، ئێستا دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌و بۆشایییه گه‌ورەیه‌ش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پەیدا نه‌ده‌بوو.
ئێستا ده‌رفه‌تێكی گرنگ هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان پێداچوونه‌وه به هه‌ڵه‌كانیاندا بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌رفه‌تی گرنگی له‌به‌رده‌مدایه كه به‌خێرایی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ته‌رحی كردووه بۆ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێیان بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌زموونێكی خراپتر له‌وه‌ی پێشوو به‌سه‌ر عێراقدا بێته‌وه، چونكه به‌داخه‌وه هێشتا پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان و پرسی ئیداره‌دانی كه‌ركووك و پرسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و مه‌ترسیی داعش ترسناكن و ده‌كرێت وه‌ك بۆمب بته‌قنه‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه بۆچی به‌غدا نایه‌ته پێشه‌وه؟ گرنگ بوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌ده‌ر له بابه‌تی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاوی خێرای بنایه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی شنگال ئاسایی بكاته‌وه، كاتی خۆی یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، مسته‌فا كازمی، ئه‌وه بوو كه توانای بڕیاری له‌باره‌ی ئه‌و گرفتانه‌وه نه‌بوو و تا ئه‌و پۆسته‌ی به‌جێ هێشت نه‌یتوانی هه‌نگاوێك له دۆخی كه‌ركووك و شنگال ئاسایی بكاته‌وه، بۆیه گرنگه ئه‌م خاڵانه شیاع سوودانی بهێنێته سه‌ر خه‌ت و ڕێگاچاره‌یه‌كی مامناوه‌ندییان بۆ بدۆزێته‌وه. خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌رۆك بارزانی له سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه زۆر هاوكار بوو بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كلا بكاته‌وه و ئەویش كاندید ڕابسپێرێت بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، لێره‌دا ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كورد هۆکاری خێر بووه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا و نه‌بووه‌ته گرفت له‌به‌رده‌م ئەو پرۆسه‌یەدا. بۆیه ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌یه كه كار بكات بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ند و خاڵانه‌ی كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه. ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تا جیاوازیی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق بكات. یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له‌سه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق ده‌گیرێت ئه‌وه بوو كه نه‌یتوانی بڕیاری گرنگ له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی نه‌وت و بودجه و كه‌ركووك و شنگال بدات. ئه‌مرۆ 4ی 5ی 2023 به‌ڕێز نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌گه‌ڵ شیاع سوودانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه، ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م سوودانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستانه‌وه كه مانگێكه ڕاگیراوه بڕیار بده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی، چونكه فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. جیا له‌وه‌ش، پرسی بودجه كه ئێستا په‌رله‌مان خه‌ریكی ئاماده‌كارین بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت گرنگه، وه‌ك ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌سه‌ری كراوه بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌و گرفتانه‌ی له‌و بارەیە‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: له ماوه‌ی ڕابردوو سوودانی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كردووه، له‌وێ سه‌رۆك پشتیوانیی له هه‌نگاوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كردووه، هه‌بوونی ئه‌و پشتیوانییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ هه‌ردوولا گرنگه و ده‌رفه‌ته كه په‌له بكرێت له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ئێمه پشتیوانیی سوودانی ده‌كه‌ین و نامانه‌وێت ئه‌و گرفتانه‌ی له ڕووی ئه‌منی و نه‌وتییه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه ئاسه‌نگ له‌به‌رده‌می دروست بكات، دواجار یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆسیانه پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تییشی هه‌یه، ئه‌وه بۆ چه‌ندین جاره حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌فه‌رمی پشتیوانی له هەنارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌كات و فشار له هه‌ردوولا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، بۆیه داواكارین سوودانی په‌له بكات له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا.''
هه‌رله‌م بارەیە‌وه شوان زراری، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر پایه‌ی ڕێككه‌وتنێكی سیاسی بووه له نێوان كورد و شیعه و سوننه. ئه‌مه‌ش هه‌ر ڕێككه‌وتنی سه‌رزاره‌كی نه‌بووه، به واژووی هه‌ردوولا له‌سه‌ر وه‌ره‌قه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زۆر خاڵ كراوه كه له ماوه‌ی ڕابردوو گرفت بوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. ڕاسته له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردووش ڕێككه‌وتن هه‌بووه. به‌ڵام كه پابه‌ندییان پێوه نه‌كراوه، ئه‌مه وه‌ڵامه و ده‌بێت به‌غدا بیداته‌وه. به‌ڵام ئێمه گه‌شبینین له‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌كاته‌وه و خۆی بێته سه‌رخه‌ت و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتن جێبه‌جێ بكات. ئێستاش ئاسۆیه‌كی گه‌ش هه‌یه له‌وه‌ی به‌پێی ڕێككه‌وتن پرسی بودجه و نه‌وت له په‌رله‌مانی عێراق ده‌چێته پێشه‌وه و ڕێككه‌وتنی باش كراوه. ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگی بۆ نه‌یته پێشه‌وه ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاره له بابه‌تی ئه‌و گرفتانه سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌وێش لێکگه‌یشتنی زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت. جیا له‌وه‌ش، پرسی ئه‌منی یه‌كێكه له ته‌حه‌داكانی به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراق و ده‌بێت سوودانی هه‌ڵه‌كانی مسته‌فا كازمی دووباره نه‌كاته‌وه، چونكه به ڕاشكاوانه له سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردن نه‌بوو، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ره‌قه هه‌بوو، به‌ڵام نه‌توانرا بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و ناچار ئێستا ده‌بێت سوودانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌واوی نه‌كردووه، ته‌واوی بكات.''
گوتیشی: ''گرنگه له‌م ماوه‌یه‌دا كه له‌به‌رده‌ست سوودانی ماوه په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی شنگال و كه‌ركووك و بابه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بودجه‌ی كوردستان نه‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی لێكترازانی زۆرتر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پەیدا بێت و هه‌رێمی كوردستان قوربانیی زۆری داوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئۆقره‌ییی سیاسی هەبێت كه ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕاگیراوه، پرسێكه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری مامناوه‌ند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه له به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بێ گومان ده‌رخه‌ری ئه‌وه ده‌بێت كه دۆخه‌كه باش نابێت.''




