سبەی سێ ھەزار دەنگدەری تورکیا لە ھەولێر بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەن
__2023_05_04_h15m20s20__ER.jpg)
هەولێر -KDP.info- بڕیارە سبەی بە بەشداری سێ ھەزار دەنگدەری تورکیا لە ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر بەشداریی پرۆسەی ھەڵبژاردنی وڵاتەکەیان بکەن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
د. عەبدولسەلام ستوونی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان ھەرێم و تورکیا لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دەنگدانی ھاووڵاتیانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کراوە و ھەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنی گیراوەتە بەر تا پرۆسەکە بەبێ کێشە بەڕێوە بچێت و دەنگدەرانی تورکیا بتوانن لە کەشێکی سەقامگیردا بەشداریی دەنگدان بکەن.''
د. عەبدولسەلام ستوونی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پرۆسەی ھەڵبژاردنی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و سبەی ھەینی دەست پێ دەکات و سێ ھەزار دەنگدەری تورکیا مافی بەشدارییان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان، بنکەی دەنگدانیش لەنێو کونسوڵخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر دەبێت.''
قائید میرۆ




