٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرجەم ئەفسەرانی پێشمەرگە بە یەکەی 70 و80شەوە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی وەجبەیەکی دیکەی ناوی ئەفسەران بۆ پلەبەرزکردنەوە گەڕایەوە، بڕیارە وەجبەی دیکەش بگەڕێنەوە کە ئەوانیش بۆ ساڵی 2021 و 2022 و ئەفسەرانی یەکەی70 و 80یە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، ڕیڤینگ هروری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو ناوانەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران گەڕاونەتەوە کە نزیکەی هەزار و200 ئەفسەر دەبێت بۆ ساڵی 2020 بۆ 2021ن و پاشکۆیەکی 2018 و 2019شی لەگەڵدا بوو، هێشتا بەشێکیش ماون کە ناویان بگەڕێتەوە و بۆ ساڵانی 2022 و 2023 لیستەکان ڕێک خراون و ئامادە کراون ناوی ئەفسەرەکان دراونەتە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت بۆ پەسەندکردن.

ریڤینگ هروری گوتیشی: بۆ ئەفەسەرانی یەکەی 70 و 80ش کاری لەسەر دەکرێت و ڕێکارە یاساییەکان تەواو بن پلەی ئەوانیش بەرز دەکرێتەوە .

هروری ڕوونیشی کردەوە: بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت و پلەبەرزکردنەوە بەردەوام دەبێت تاوەکوو پلەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانەی کاتیان هاتووە بەرز بکرێتەوە، هەربۆیە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەفسەران پلەیان بەرز دەکرێتەوە، چونکە حکوومەت بڕیاری داوە پلەیان بەرز بکرێتەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار