٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ: ئەمڕۆ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری چوونەتە بواری جێبەجێکردن

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی دیکە دەچنە بواری جێبەجێکردن لەوانە، دروستکردنی نەخۆشخانەی باتوفە و شەقامی 60 مەتری زاخۆ.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەردەوامیان ھەیە و ئەمڕۆ بەردی بناغە بۆ ژمارەیەک پڕۆژە دانران، کە ژمارەیەک شەقامی نێو زاخۆن، ھەروەھا بەردی بناغە بۆ دروستکردنی سەنتەری ئۆتیزم دانرا و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەڕێوەدەبرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا بەردی بناغە بۆ دروستکردنی سەنتەری بیرکۆلەکانیش دادەنرێت".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: "ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری بەڕێوەن و دیزاینی پڕۆژەکان بەرەو تەواوبوونە ئەوانیش لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچنە بواری جێبەجێکردن".

گوھدار شێخۆ ڕوونیکردەوە: "ئەو پڕۆژانەی پێویستن بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەونە بواری جێبەجێکردن، ھاوکات پڕۆژەی گرینگی تێدایە لەوانەش، دروستکردنی شەقامی 60 مەتری زاخۆ، ھەروەھا دروستکردنی نەخۆشخانەی قەزای باتۆفە، سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەرکردووە و دەچێتە بواری جێبەجێکردن، ھەروەھا بەنداوێکیش لە زاخۆ دروست دەکرێت".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار