٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە دەکرێت.

 

 

مۆفەق شێخ شەھاب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و یەکێک لە خاڵەکانی بەرنامەی کار خوێندنەوەی دووەم دەبێت بۆ پڕۆژە یاسایی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە، کە پێشتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بۆیە ئەمڕۆ کە خوێندنەوەی دووەم تەواو بێت دواتر تەنھا دەنگدان دەمێنێت و ھەموو ھەوڵێک دەدرێت بۆ ئەوەی پڕۆژە یاساکە تێپەرێندرێت".

 

مۆفەق شێخ شەھاب جەخت دەکاتەوە: "پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە قازانجی زۆری ھەیە بۆ ھەڵەبجە، ھاوکات دەبێتە پارێزگایەکی دیکەی ھەرێمی کوردستان و پڕۆژەی زیاتری لێ ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا ھەلیکار زیاتر دەبێت و زیاتر خزمەتی ئەو پارێزگایە دەکرێت، لە پڕۆژە یاسایی بوودجەش پشکی تایبەتی خۆی دەبێت وەکو ھەموو پارێزگاکانی دیکە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار