نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو باربارا لیف یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزیك كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش، دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى یاداشتى لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆنه‌وه ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا باس له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى به‌هێزكردنى ئابووریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مینه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكى، كرا.
دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو




