٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لەم نزیکانە خاڵی سنووریی زێتێ دەکرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر -KDP.info- قایمقامی قەزای مێرگەسۆر ئاشکرای کرد، کارکردن لە خاڵی سنووری زێتێ لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگە بکرێتەوە و لە قۆناغی یەکەم بۆ گەشتیاری دەبێت و دواتریش دەکرێتە بازرگانی کە سوودێکی زۆری بۆ دەڤەرەکە دەبێت.

غەفور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئێمە بەردەوام کار لە خاڵی سنووریی زێتێ دەکەین و هەوڵ دەدەین لە ماوەیەکی نزیکدا بیکەینەوە، چونکە ئێستا لە قۆناغی کۆتاییی کردنەوەی خاڵی سنووریداین کە ڕێگاکە دروست کراوە و تێکەڵەڕێژیش کراوە و تەنها ماوە قێرتاو بکرێت و لە خاڵی سنووریش ئیدارە و پێداویستی بۆ دابین کراوە و ئامادە کراوە و لەم هەفتەیەدا تەواو دەبێت، بۆیە تەنها ماوە ڕۆژێک بۆ کردنەوەی دیاری بکرێت، ئەویش هەوڵ دەدرێت لەم مانگەدا بێت.''

غەفور ئەحمەد گوتیشی: ''لە قۆناغی یەکەمی کردنەوەیدا ئەو خاڵی سنوورییە تەنها بۆ هاتوچۆی گەشتیاری دەبێت و دواتر دەبێتە بازرگانییش، بۆیە ئێمە کاری خۆمان کردووە و ئەوانیش کاری خۆیان لە دیوی خۆیان کردووە.''

ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ''کردنەوەی ئەو خاڵە سنوورییە سوودی زۆری بۆ دەڤەرەکە هەیە لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و گەشتیاری و بازرگانی و هەلی کار بۆ خەڵکی خۆمان، بۆیە بە هەموو جۆرێک سوودی هەیە.''

گوتیشی: ''پێشتر ئەو ناوچەیە موحەڕەمە بوو، ئەویش ئاوەدان دەکرێتەوە کە نزیکەی 60 گوند هەیە ئاوەان نەکراونەتەوە، بەڵام بە کردنەوەی خاڵە سنوورییەکە وەکوو سەرەتا چەند گوندێک ئاوەدان دەبنەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار