مەسروور بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا كرد و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیایان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/5/2023، مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کرد. لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا.
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، سڵاو و رێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی رۆما، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن. بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتاڵیا.




