٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP: دوایین وادە لەبارەی تێبینییەکانه‌وه‌ 10ی ئەم مانگەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، دوایین وادە لەبارەی تێبینییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، 10ی ئەم مانگەیە و دواتر رۆژێک بۆ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دیاری دەکرێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوایین وادە لەبارەی تێبینییەکانی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، 10ی ئەم مانگەیە، کە هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی یەکلا بکرێنەوە و بگەنە رێککەوتن.

عەبدوڵڵا گوتیشی، دوای ئەوەی تێبینییەکان یەکلا دەکرێنەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، ئەوکات رۆژێک بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەکرێت.

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق کردووە و ئێستا لە لیژنەی داراییە، کە گفتوگۆ لەبارەی داواکاری و تێبینییەکانەوە دەکرێت، بۆ ئەوەی بۆ دەنگدان ئامادە بکرێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار