٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد ئەحمەد: سیستەمی پریپەید لە شارەکان جێبەجێ دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کرد، وەزارەتی کارەبا سیستەمی پریپەید لە شارەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان جێبەجێ دەکات و دەشڵێ، ئەگەر سەرکەوتوو بوو لە ھەموو ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر سیستەمی پریپەید بۆ ھەندێ شوێن و بازاڕ جێبەجێ کراوە و وەزارەتی کارەبا بڕیاری داوە پڕۆژەکە لە شارەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بکەوێتە واری جێبەجێکردن، ئەگەر پڕۆژەکە سەرکەوتوو بێت، ئەوە لە دەرەوەی شارەکان و سەرانسەری ھەرێمی کورستان جێبەجێ دەکرێت.''

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: "لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید بۆمان دەردەکەوێت تا چەند بارزۆری دەکەوێتە سەر کارەبا، چونکە لەو سیستەمە بە شێوەی یەکە و بە کارت کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەدرێتە ئەو شوێنانەی سیستەمی پریپەید تێیاندا کارا دەکرێت.''

ئومێد ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "وەزارەتی کارەبا ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ سەرخستنی سیستەمی پریپەید بۆ ئەوەی کارەبای بەردەوام بدرێتە ھاووڵاتییان و کاراکردنی ئەو سیستەمە ھەم بۆ ئەوەیە ھاووڵاتییان کارەبای بەردەوامیان ھەبێت، ھەم کاتێک ئەو سیستەمە دەکەوێتە کار ئەوە خەڵک زیاتر دەست بە کارەباوە دەگرن و بەگوێرەی پێویستیی خۆیان کارەبا بەکار دێنن.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار