٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی 22ی گەرمیان: پردێکی بەهێز دەبین لە نێوان خەڵک و حکوومەت بۆ خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان -KDP.info- بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەڵێ، لە دوای کۆنگرەوە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەو و پرۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەوەی پردێکی بەهێز بین لە نێوان خواستی خەڵک و حکوومەتدا و بتوانین خزمەتی باشتر بە خەڵکی خۆمان بەگشتی بکەین.

بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان، ئەکرەم ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەدوای کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵمان داوە پەیڕە و وپرۆگرامی کۆنگرە و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە جێبەجێ بکەین و لەو ڕوانگەیەوە هەموو هەوڵ و کۆشەشێکمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی لە خزمەت جەماوەری سنوورەکەدا بین و پردێکی بەهێز بین لە نێوان داواکاریی خەڵک و دامودەزگاکانی حکوومەتدا، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتی باشتر بە خەڵکی ناوچەکە بەگشتی بکەین.''

ساڵح ڕوونیشی کردەوە: ''هەنگاوی باشمان ناوە و جموجۆڵی لق و ناوچە و ڕێکخراوەکانیش لە ئاستێکی باشدایە لە ڕووی چالاکییەوە، پێمان وایە ئەمە کاریگەریی ئەرێنی و کاردانەوەی باشی هەیە لەسەر پەیڕەو و پرۆگرام و ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی.''

ئەکرەم ساڵح ئاماژەیشی دا: ''لە سنووری ئێمە تا ئێستا ئاڵوگۆڕ نەبووە، بەڵام بەرنامەمان هەیە لە هەر شوێنێک پێویست بێت ئاڵوگۆڕی تێدا بکەین.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار