٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/5/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز محسن ئه‌لمه‌نده‌لاوى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى وڵات، كار و به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، بابه‌تى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسیى وڵات، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ پێویستى و گرنگیى په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ى گشتیى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت كرده‌وه‌.

چه‌ند پرسێك

هەواڵی پەیوەندیدار