نه‌زمی مووسا: ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی كه‌رتی تایبه‌ت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی باسی ئه‌وه ده‌كات كه پاش په‌سه‌ندكرانی پرۆژه‌یاسای كار له په‌رله‌مان، ئه‌وه پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی كه‌رتی تایبه‌تیشیان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه و پاش ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و داتابه‌یسی ورد هه‌یه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كرێكاران له پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌تی هه‌رێم زۆرترین ئاسانكاریی بۆ خاوه‌نكار و كرێكار كردووه له ڕێنماییه‌كاندا.
نه‌زمی مووسا، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتبوو گرنگیدان بوو به كه‌رتی تایبه‌ت و گرنگیدان بوو به مافی كرێكاران له كه‌رتی تایبه‌ت و هاندانی كۆمپانیاكان و خاوه‌نكاره‌كان بوو به پابه‌ندبوون به یاسای كار و یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یەدا ئێمه له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری کۆمەڵایەتی كارمان كرد له‌سه‌ر یاسا و ڕێنمایییه‌كان، ئه‌وه بوو خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سه‌ندیكای كرێكاران و له ژووری بازرگانی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ و دادوه‌ره تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به كار و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی، توانیمان یاسای كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داڕێژین و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا و خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر درا و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی بوو له په‌رله‌مانی كوردستان پاش گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژ له نێوان لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و له‌لایه‌ن لیژنه‌كان و وه‌زاره‌تمان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا په‌سه‌ند بكرێت و ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكرێت كه ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م یاسای كار تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئێمه توانیمان ڕه‌شنووسی یاسای خانەنشینی له كه‌رتی تایبه‌ت دابڕ‌ێژین كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئیشەڵڵا ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ هه‌موار و په‌سه‌ندكردن.''
نه‌زمی مووسا هه‌روه‌ها گوتیشی: "سه‌باره‌ت به كاره‌كان به‌ڕاستی كاری زۆر كراوه بۆ كرێكاران و كه‌رتی تایبه‌ت كه جێی دڵخۆشین بۆ كرێكاران و كار كراوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كرێكاران و خاوهنكاران به شێوه‌یه‌كی زانستییانه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌مەوە گشتاندنێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت كرا كه پێویسته داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له كاتی ڕاییكردنی كاری هه‌ر خاوهنكارێكدا پشتگیریی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی شایسته ناو و تۆماری كرێكارانیان له تۆماری ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا بهێنن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پار ته‌قریبه‌ن له مانگی 9 بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه ده‌رچوو كه خاوه‌نكاره‌كان پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه ده‌بێت ڕێژه‌ی كرێكاری خۆماڵی له پرۆژه‌كانیاندا 75% كه‌متر نه‌بێت و به هیچ شێوه و بیانوویه‌ك قه‌بووڵ نییه كه ڕێژه‌ی كرێكاری بیانی 25% زیاتر بێت كه ته‌بعه‌ن ئه‌مه هه‌مووی هاندان بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی بێكاری كه‌م بكرێته‌وه له هه‌رێمی كوردستان و گه‌نج و لاوانی ئێمه سوودمه‌ند ببن له‌و هه‌لی كارانه‌ی كه هه‌یه له پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه.''
ناوبراو گوتیشی: "دیاره ڕێنماییی زۆر ده‌رچووه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێنماییی ته‌ندروستی و پیشه‌یی كه ئێستا ئاماده‌یه بۆ ده‌رچوون و بابه‌تی كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی ڕاهێنانی پیشه‌یی و گرنگیدان به بەڕێوەبەرایهتییهكانی كار و خۆشبه‌ختانه ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر داتابه‌یسكردنی گشت ئیش و كاره‌كانی بەڕێوەبەرایه‌تیی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رجه‌م خزمه‌تی كرێكاران له‌م داتابه‌یسه‌دا خڕ ده‌كرێته‌وه و خاوه‌نكاره‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان ده‌توانن بڕی به‌شدارییه‌كان بده‌ن و كرێكارانیش ده‌توانن به‌ئاسانی ڕاژه‌ی خۆیان بگوازنه‌وه له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر و خزمه‌تیان دیار و پارێزراو بێت و له ڕاستیدا كاری زۆر له‌م كابینه‌یه‌دا كراوه بۆ كرێكاران و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.''
سه‌ڵاح جه‌لال




