٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکوومەتی عێراق دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری پلاندانانی حکوومەتی عێراق جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە دەکەنەوە کە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی ئایاری 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکوومەتی فیدراڵ کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرال لە ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا کرا، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .

ئاماژە بەوەش دراوە، هەروەها جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێککەوتنانە کرایەوە کە لە کارنامەی حکوومەتی فیدراڵدا ئاماژەیان پێدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار