٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جیھانیی کرێکاران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی جیھانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای کرێکارانی کوردستان و جیھان دەکات. 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەبۆنەی(١ـی ئایار) جەژنی جیھانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تێکڕای کرێکارانی کوردستان و جیھان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە دەرفەتێک بێ بۆ گەیشتن بە سەرجەم مافە پیشەییەکانتان و باری گوزەران و بژێویی ڕۆژانەتان باشتر و شایستەتر بێت.

پێگە و ڕۆڵی کرێکاران لە ڕەوتی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەدا گرنگ و کاریگەرە وەک چینێکی بونیاتنەر و بەرھەمھێن، بۆیە جێدەستتان لە گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی وڵاتەکەمان دیار و بەرچاوە.

بەم بۆنەیەوە ڕۆڵی ئێوەی ھێژا لە بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بەرز دەنرخێنین و پشتیوانیی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانتان دووپات دەکەینەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران و ئاسوودە.

 

دووبارە (١ـی ئایار) لە سەرجەم کرێکارانی ئازیزی کوردستان پیرۆز دەکەین.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ی٥ی٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار