په‌یامى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ڕۆژى جیهانیى كرێكاراندا

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا بە پێویستی دەزانێت "یاسایەکی سەردەمیانە" هەبێت "کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران، ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى سه‌لامه‌ت، ژینگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاتژمێره‌كانى كار و یه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا بکات".
رۆژی دووشەممە 1ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و "به گه‌رمى پیرۆزبایی له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جیهان و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانیان" دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکاران:
یه‌كى ئایار، ڕۆژى جیهانیى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جیهان و سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانیان پیرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانیدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى دیار و ڕه‌نجى زۆریان له پرۆسه‌ى بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا وێڕاى ده‌ربڕینى هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێویستیى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى سه‌لامه‌ت و ژینگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و یه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگیى زیاتر به ژیان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانیان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرین كه له كاتى كاردا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه چاودێرییان بكه‌ن و یارمه‌تى بدرێن.
یه‌كى ئایار له هه‌مووان پیرۆز بێت و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/1




