٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاران په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، لە پەیامێکدا رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی چاکسازییەکان بەردەوام دەبێت لەپێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان.

سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا روونیکردەوە: پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا، بەشێکە لە  چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران.

دەقی پەیامی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە رۆژی جیهانیی کرێکاران:

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە  ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام ده‌بێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانی لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم ڕووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێکە لە  چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران.

 

ڕۆژی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی باشتریان بۆ دەخوازم.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/1

هەواڵی پەیوەندیدار