٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پشتیوان سادق: ڕێگە نادەین ئەو ڕووداوە ببێته‌ هێرش بۆ سەر پێکهاتەی دیكە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئایینی ئیسلام ئایینی لێبوردەیی و بەیەکەوە ژیانە، هەر خۆیشی ئاشتییە و بەئاشتی دەستی پێکردووە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان، لەمیانی ئامادەبوونی لە کۆنفرانسی بەیەکەوەژیان و ئاشتەوایی لە هەولێر، ئاماژەی بۆ ڕووداوی کۆتایی هەفتەی ڕابردووی شنگال کرد، کە چەند پەیڕەوکارێکی ئایینی ئێزدی هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ڕەحمان لە قەزاکەدا.

گوتی: هەر دوای ڕووداوەکە، هەموو لایەنە پەیوەندارەکان بە وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدی سەرکۆنەی ڕووداوەکەیان کرد، هەر کەسێکیش سەرکۆنەی بکات ئاساییە، بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک ئەو ڕووداوە بکاتە هۆکاری سووکایەتی و هێرش بۆ سەر پێکهاتەیەکی دیكە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان گوتیشی: لە کوردستان شەش هەزار مزگەوت هەیە، ئەگەر پێنج شەش کەس کاری خراپ بکەن، ئەوە لەسەر مزگەوت و ئایینی ئیسلام هەژمار ناکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار