٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پلەی گەرما دادەبەزێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەشی پێشبنینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، باری کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرما دادەبەزێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی دووشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  25پلەى سیلیزى

سلێمانی: 23 پلەى سیلیزى

دهۆک: 22 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 27 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  22 پلەى سیلیزى

سۆران:  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  30 پلەى سیلیزى

هەواڵی پەیوەندیدار